كه‌ڵك وه‌رگرتن له نه‌وت بۆ رۆژئاوا، ئێستا یان هه‌رگیز!
له ماوه‌ی چه‌ند مانگ و به‌تایبه‌ت چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌مریكا چه‌ند جار داوای كردوه هێزه كوردیه‌كانی ڕۆژئاوا له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و یه‌كڕێزی بپارێزن. ئه‌وه‌ش پێده‌چێت هه‌وڵێكی دیكه بێت له لایان ئه‌مریكاوه بۆ یه‌كگرتنی ئه‌و هێزانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان له ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به هاوپه‌یمانی یه‌كتری نازانن! مه‌به‌ستی ئه‌مریكاش له‌و ھەوڵانه ده‌توانێت جێگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌یه‌ك بێت كه ئه‌مریكا له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوو حه‌ولی داوه له داعش ڕزگاری بكات. ئێستا و پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژئاوا و بانگهێشتی ڕووسیا و سووریا له لایەن به‌شێك له هێزه كوردیه‌كانی ڕۆژئاوا، چه‌ندین هێزی چه‌كداری و ده‌یان هێزی سیاسی له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه، وه‌كوو هێز و حیزبه خۆجێییه‌كان (كوردی و عه‌ره‌بی كه به‌شێكیان به‌شێوازێكی كاتی به یه‌كه‌وه هاوشانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له دژی داعش شه‌ڕیان كردوه)، هێزی وڵاتانی زل هێز وه‌كوو ئه‌مریكا و ڕووسیا و هه‌روه‌ها هێزی حكوومه‌تی سووریا و توركیا و ته‌نانه‌ت چه‌ند هێزێكی هاوپه‌یمانی توركیاش. به‌ڵام ئه‌وان ده‌بێت زۆر باش له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌مریكا نایه‌وێت ڕۆژئاوا كه بۆ داهاتووی سووریا و ناوچه‌كه‌ش زۆر گرینگه به پێچه‌وانه‌ی پلانی ئه‌و به‌ڕێوه‌ببردرێت یان لایه‌نی نه‌خوازراو (به‌پێی پلانی ئه‌مریكا) ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ده‌نا ئه‌و له‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی ده‌كشێته‌وه و موعامه‌له‌ی پێده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبری 2019 خه‌ریك بوو بیكات.
ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات، بێجگه له‌وه‌ی هێڵی په‌یوه‌ندی وشكانی نێوان توركیا و سووریایه و ساڵانێكه وه‌ك ڕێڕه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆری گاز له وڵاتانی كه‌نداو و میسر بۆ ئه‌ورووپا به‌ربژێركراوه، خۆشی خاوه‌ن یه‌ده‌كێكی به‌رچاوی نه‌وت و گازه. جیا له‌وه‌ش، بیره نه‌وتیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵاتی سووریا، له ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته كه‌مترین زیانیان پێگه‌یشتوه و بێجگه له چه‌ندجار و به‌شێوازی كاتی، له به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت به‌رده‌وام بوون، چ كاتێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دابوون یان پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكڕات ئازادكران. واتا پیشه‌سازی نه‌وتی ڕۆژئاوا له ئێستا دا ئه‌كتیڤه، به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات به موشته‌ریه‌كانی ده‌فرۆشترێت. وه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسی ده‌كه‌ن به‌شێكی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا ده‌چێت، به‌شێكیشی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگای توركیاوه هه‌نارده ده‌كرێت.
كاتێك ترامپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا ده‌ركرد، ئه‌وه پرسیارێكی زۆر گرینگ بوو بۆ زۆربه‌ی شرۆڤه‌كاران كه نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه چی به‌سه‌ر دێت. چون پێده‌چوو تڕا‌مپ به ڕاده‌ست كردنی ئه‌و دیاریه بۆ توركیا ناكۆك نه‌بێت، له كاتێك دا حكوومه‌تی سووریا به‌گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌ن كۆی نه‌وتی سووریای دابوو به ڕووسیا بۆ وه‌به‌رهه‌م هێنان، به‌ڵام به هاتنی هێزه‌كانی سووریا و ڕووسیا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوا له ده‌ست توركیا، به خێرایی تڕا‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی بۆ به‌جێ هێشتنی ڕۆژئاوا پاشگه‌ز بۆوه و به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكای به پاساوی پاراستنی بیره‌نه‌وتیه‌كان گه‌ڕاندۆته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه كه به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی توركیا، ژوماره‌یان خه‌ریكه زیاتر ده‌بێت له پێش مانگی ئۆكتۆبر و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه. واتا، ئێستا گرینگ‌ترین بیانوو (پاساو) بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، پاراستنی یه‌ده‌كی نه‌وتی باكووری ڕۆژئاوای سووریا یان ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕاته، نه‌ك پاراستنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده یان كورده‌كانی ڕۆژئاوا له هێرشی توركیا یان ده‌سه‌ڵاتی سووریا و ڕووسیا.ئه‌وه‌ش گوزارشتێكه له واقعیه‌تی سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی ئه‌مریكا. هێزه كوردیه‌كانی ڕۆژئاوا كه بۆ ئازادكردنی كۆبانی و پاش ئه‌و بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی دیكه و ته‌نانه‌ت پایته‌ختی داعش بوێری و خه‌باتێكی شایانی ڕێزیان له خۆیان پیشان داوه، ئێستا ده‌بێت تا ڕاده‌یه‌كی زۆر قورسایی پلانه‌كانیان بۆ سیاسه‌ت كردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له فاكته‌ره‌كانی هێزی خۆیان و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بگۆڕن. چون له ئێستا دا بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئاستی هێز و توانای لایه‌نه‌كانه نه‌وه‌كوو حه‌ق و دروست (یان هه‌ڵه) بوون كه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی كاری پێده‌كرێت. گرینگ‌ترین فاكته‌ری هێزیش بۆ ڕۆژئاوا له ئێستا دا كارتی نه‌وته. ئه‌وان ده‌توانن به به‌كارهێنانی سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیان، په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی، دراوسێ و جیهانی به‌هێزتربكه‌ن، خۆیان وه‌ك هێزێكی سیاسی كه به‌دوای ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌یه‌تی ده‌ربخه‌ن و داهاتی ئه‌و سامانه سروشتیه بۆ سه‌قامگیری، ئاسایش و داڕشتنی ژێرخانێكی ئابووری تا ڕاده‌یه‌ك به هێز به‌كاربێنن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری نزیك له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت خێراترین و باشترین بژارده‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی له ڕۆژئاوا ده‌بێت دڵنیابن كه ئه‌گه‌ر زۆر به‌خێرایی نه‌خشه‌ڕێگای به‌كارهێنانی نه‌وت و داڕشتنی فاكته‌ره‌كانی هێز بۆ ئه‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ماوه زۆر خێراتر له‌وه‌ی گومان ده‌كه‌ن له كیس بده‌ن و شانسی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لێكی دیكه‌ی وه‌ك ئێستا بۆ ڕۆژئاوا بۆ كاتێی نادیار و شایه‌دیش بۆ هه‌میشه وه‌دوابخه‌ن. چون ژێئۆپۆلیتیك و سامانی سروشتی ئه‌و ناچه‌یه له ئێستادا هێنده گرینگی بۆ وڵاتانی زل هێز و دراوسێ هه‌یه كه ئه‌وان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی خۆیان، ته‌نانه‌ت بۆ به‌شداریكردنی هێزه كانی كورد له ڕۆژئاوا، كات به فیڕۆ نه‌ده‌ن. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو چه‌ند شاندی ته‌كنیكاڵی میسری و كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی سه‌ردانی كێڵگه‌كانی دێرۆزوور به‌تایبه‌ت ئه‌لعومه‌ر یان كردوه به‌بێ هاوبه‌شی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات. واتا ئه‌وان ده‌توانن به ڕه‌چاوگرتنی سیاسه‌تێكی دروست و سه‌ركه‌وتوو، دڵنیایی دان به وڵاتانی دراوسێ (به‌تایبه‌ت توركیا)، ئه‌و هه‌له بۆ گه‌لی خۆیان بقۆزنه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه له كیسی بده‌ن بۆ هه‌میشه. چون واقعیه‌تی سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی ئه‌مریكا پیشان ده‌دات، ئه‌وان ئاماده نین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد له ڕۆژئاوا له‌وه زیاتر خه‌رج بكه‌ن و ئه‌گه‌ر توانیان له‌و كێڵگانه به هاوكاری كورد یان به‌بێ كورد كه‌ڵك وه‌ربگرن، پلانی خۆیان ده‌به‌نه پێش ده‌نا له ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕووسیا یان ته‌نانه‌ت توركیا ده‌ستاوده‌ستی ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له شوێنێكی دیكه وه‌رده‌گرنه‌وه.
ئێستا به لاوازبوون یان له‌ناوچوونی داعش، مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زل هێز، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، له‌و ناوچه‌یه لاچووه، ئه‌وان ئاماده‌ن كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كانیان بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان پێویستیان به گوزار له كه‌شی جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه بۆ كه‌شێكی ئارام، دوور له كێشه و سه‌قامگیر هه‌یه و له نه‌بوونی ئه‌و كه‌شه، ئه‌وان ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ دێڵن بۆ كاتێكی گونجاو. بڕیاری هێزه‌كانی كورد له سووریا بۆ داهاتوی خۆیان و چۆنێتی موعامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌لی كه‌ڵك وه‌رگرتن له نه‌وت و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و زل هێز، جێگای ئه‌وان له نه‌خشه‌ی وڵاتانی زل هێز بۆ داهاتووی ڕۆژئاوا یان سووریا دیاری ده‌كات. ئه‌وان ده‌توانن له هێزێكی جه‌نگاوه‌ر بۆ هێزێكی سیاسی - ئابووری كه به دوای ئاوه‌دانی و ڕێكه‌وتنه بگۆڕدرێن و هه‌م جێگای خۆیان و هه‌م داهاتووی ناوچه‌كه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن یان هێزێكی جه‌نگاوه‌ری ئایدۆئۆلۆجیك بمێننه‌وه.