كێ مه‌سرووره؟
حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كه به‌هۆی یه‌كێتییه‌وه هه‌ر دواده‌كه‌وێ، پێش ئه‌وه‌ی له‌دایك ببێ و یه‌ك بڕیاریشی ده‌ركردبێ، خه‌ڵكێكی زۆر پێی دڵشادن و ئومێدێكی گه‌وره‌ی له‌خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه. ئه‌م ئومێده‌ش ڕیشه‌یه‌كی فره‌لایه‌نی هه‌یه، بۆیه جێی خۆیه‌تی گومانی ئه‌وه بكرێ، مه‌به‌ستێكی ئاواشی له پشته‌وه‌یه، بۆیه هه‌وڵی دواخستن و تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی ناوی ده‌درێ.
جارێ با سه‌باره‌ت به دڵشادبوونی خه‌ڵك بدوێم، بۆچی ئومێدیان به‌م حكوومه‌ته هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ جیۆگرافیای شوێنی ئومێده‌كانیش به گرنگ وه‌ربگیرێن. با له شاری سلێمانییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م. له‌وێ، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه، گۆڕان، یه‌كێتی به هه‌موو یان زۆربه‌ی باڵه‌كانییه‌وه، ئیسلامی و ته‌له‌ڤزیۆنی نالیا، خه‌ریكی دروستكردنی فۆبیایه‌كن به‌ناوی "مه‌سروور بارزانی" و خه‌ڵكیان پێ ترساندووه، گوایه دژی ماف و ئازادییه‌كانه، بڕوای به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی توند تا ڕاده‌ی خوێنڕشتن هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرا خه‌ڵك لێی هه‌ڵبستێته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بووبێ، داوای ئازادی بكه‌ن و سیناریۆیه‌كی تری وه‌ك 17ی شوبات دروست بكرێ. به‌ش به حاڵی خۆم، كاتێك ده‌چوومه‌وه بۆ سلێمانی، هه‌ندێك له خزمه‌كانم وا سه‌یریان ده‌كردم، وه‌ك بڵێی له كۆریای باكوور بم، كاتێك ده‌یانبینی منیش شكور ئازادم و ده‌توانم قسه بكه‌م، به سه‌رسووڕمانه‌وه سه‌یر ده‌كرام. وێڕای ئه‌م هه‌موو فۆبیایه، ڕه‌نگه خه‌ڵكی هیچ شار و ناوچه‌یه‌كی كوردستان، هێنده‌ی سلێمانی به حكوومه‌ته‌كه‌ی كاك مه‌سروور، مه‌سروور نه‌بن.. بۆچی؟
ئه‌وه‌ی سلێمانی كرده پاشكۆ و له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، شه‌قام و ڕێگه‌وبان، نه‌خۆشخانه، هێنانی وه‌به‌رهێن و زۆر بواری تر كه‌وته دواوه، بریتی بوو له‌و گه‌نده‌ڵییه زه‌به‌لاحانه‌ی له شاره‌كه‌دا به شێوه‌ی فه‌رهوود كران، بۆیه یه‌كه‌م خاڵ خه‌ڵك بۆ گۆڕانێكی ڕیشه‌یی ده‌گه‌ڕێ و چاوه‌ڕێن له نوێبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت له هه‌ره‌مه‌وه بۆ بنه‌وه، دۆخی شاره‌كه‌یان بگۆڕدرێ.
هه‌ر له‌سه‌ر وشه‌ی گۆڕان.. پێش ئه‌وه‌ی پارتی و هیچ حزبێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بگه‌نه ڕێككه‌وتن، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕێككه‌وتنێكی گه‌وره و درێژخایه‌ن و تا ڕاده‌یه‌ك ستراتیژییان واژوو كرد. نابێ خۆمان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین، بته‌وێ خه‌ڵكی سلێمانی ڕازی بكه‌ی، نابێ گۆڕان پشتگوێ بخه‌یت، بۆیه پارتی ئه‌م جاره زوو خۆی له گۆڕان نزیك كرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت من و تۆ و هه‌موو خه‌ڵكی باشوور باش ده‌زانن، ئه‌و ئه‌نجامه ئابڕووبه‌ره‌ی دوایین هه‌ڵبژاردن له سلێمانی، دووره له واقیع و ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌و شاره به‌سه‌ر یه‌كێتی هێنا، هه‌رگیز ڕێی تێ ناچێ به هه‌ڵبژاردنێك له‌ده‌ست بدرێ و یه‌كسه‌ر كێرڤیان بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی پێش دروستبوونی ئه‌وان. گۆڕان به حكوومه‌تی كاك مه‌سروور، مه‌سرووره، كه‌واته به‌شێكی زۆری ڕیشه‌ی ئه‌و شاره، دڵشادن و ئومێده‌وارن.
ڕیفراندۆم كرا، به‌شێكی زۆری حزبه‌كانی ئه‌و شاره، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری یه‌كێتی وێڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانیی پرۆسه‌كه‌شیان ڕاگه‌یاندبوو، گوتیان به‌م ڕیفراندۆمه ده‌كه‌وینه مه‌رگه‌وه. ئه‌وه‌ی كوردستانی خسته هه‌ڕه‌شه‌ی تونده‌وه، ڕیفراندۆم نه‌بوو، ڕێكه‌وتنه نهێنییه‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕووداوه‌كانی دوای ئه‌و نه‌هامه‌تییانه بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه وای بۆ چوون، جگه له‌وه‌ی كوردستانی خسته دواوه، پارتیشی بۆ هه‌میشه توانده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینیكاران چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد، ده‌نگی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، له دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی كوردستانه‌وه كه ساڵی 1991 ئه‌نجام درا، زۆرترین ده‌نگ و كورسی هێنا، بووه یه‌كه‌م حزب له‌سه‌ر ئاستی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستانی به 45 كورسی ته‌نییه‌وه. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، هیچ شتێك نه‌گۆڕا و وه‌ك خۆی هێزه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان، جارێكی تر ترافیكیان بۆ سه‌ری بڵند برده‌وه. ئه‌مانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزری هه‌ر تاكێك دروست ده‌كه‌ن، له هه‌ر شوێنێك بێت. تاكی شاری سلێمانیش بۆیان ڕوون بووه‌وه.
ڕه‌نگه بگوترێ، ئه‌م ڕووه‌یان لۆژیكیی نییه، ئاخر پێشتریش سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت به‌ده‌ست پارتی بوو! كاتێك حكوومه‌تێك، زۆرینه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه پارتی به‌ڕێوه‌ی ببات، حكوومه‌تێك به سیاسه‌تێكی جیاواز له‌گه‌ڵ گۆڕان بدوێ، حكوومه‌تێك دروشمی كوردستانێكی به‌هێز و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردبێته مانشێتی خۆی، ئه‌وا چاوه‌ڕێی شتی نوێی لێ ده‌كرێ.
له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، قسه زۆر ده‌كرێ و هه‌ندێك پێیان وایه وا ڕیشه‌ی كێشاوه هه‌رگیز به حكوومه‌تێك و چوار ساڵ بنه‌بڕ نابێ و كه‌س ئه‌و گۆچانه سیحرییه‌ی مووسای پێ نییه، بتوانێ له‌و په‌تا كوشنده‌یه‌وه وه‌ڵات ڕزگار بكات. هه‌ندێكی دیكه‌ش هێنده گه‌شبینن، وای بۆ ده‌چن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێ، نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك هۆنگ كۆنگ له هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه و خۆمان ده‌بینه نموونه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و وڵاتانی جیهان خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت هیچیان واقیعی نین، نه ئه‌وه‌نده كارێكی ئه‌سته‌مه هه‌رگیز نه‌كرێ، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی چه‌ندان وڵاتی دیكه‌یش به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕ بوون و دواتر به‌هۆی سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆز و پلانێكی تۆكمه و تیمێكی ڕاستگۆوه بڕیویانه، نه ئه‌وه‌نده‌ش كارێكی ئاسانه به ڕۆژێك و دوان و ساڵ و دوان چاره ببێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ڕژد بێت له‌سه‌ری، له گه‌نده‌ڵه باڵاكانه‌وه ده‌ست پێ بكات نه‌وه‌ك ته‌نیا فه‌رخه گه‌نده‌ڵ، هه‌رچه‌ند كاتی بوێت، كوردستان له‌و په‌تایه ڕزگاری ده‌بێ.
توێژی ناسیۆنالیسته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ڕیفراندۆم بووه و ئاماده‌ن هه‌موو ڕۆژێك ئه‌گه‌ر بكرێ به "به‌ڵێ" بۆ جیابوونه‌وه له عێراق ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانیش به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاك مه‌سروور ده‌یزانن، به‌م حكوومه‌ته دڵشادن. ئه‌و توێژه له هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كاندا ڕیشه‌یان هه‌یه و هه‌رگیز بڕوایان به‌وه نییه به‌شێك بن له عێراق و گوێیان له‌و گوتار و بابه‌تانه بووه سه‌رۆكی داهاتووی حكوومه‌ت له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم بۆ خه‌ڵكی كوردستان و له ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌وه بۆ میدیاكانی جیهانی ده‌دا و ئه‌و به به‌شێك له خۆیان ده‌بینن. ئه‌م توێژه پێیان وایه، یه‌كێك له كاره‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته، بریتی ده‌بێ له ده‌رهێنانی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم له‌و سڕكردنه كاتییه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كانی دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر تووشی هات و دڵشادیی ئه‌مان، خه‌ونێكی قووڵتری له پشته.
یه‌كێكی تر له هه‌ره مه‌سرووره‌كان به‌م حكوومه‌ته، كاك نێچیرڤان بارزانییه. ڕه‌نگه هه‌ندێك له‌م دڵشادبوونه‌ی ئه‌و حاڵی نه‌بن، به‌ڵام كاتێك ده‌زانن یه‌كه‌م پێشنیازیكه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كاك مه‌سروور ئه‌و پۆسته بگرێته‌وه، ئه‌و بووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تێی بگه‌ن. ناوبراو ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه پۆستێكی سیادییه و ئه‌ته‌كێت و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی جیاوازه له‌و پۆسته‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه له‌سه‌رییه‌تی، بۆیه ئه‌ویش ده‌یه‌وێ به ئیداره‌یه‌كی نوێوه بچێته ناو پۆسته تازه‌كه‌ی. ڕاشكاوانه‌تر قسه بكه‌م، خه‌سڵه‌تێكی ماڵی بارزانی هه‌یه، كاتێك متمانه به كه‌سانێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پۆست و پیشه‌یه‌ك بگرنه ده‌ست، دواتر ده‌رده‌چێ شایه‌نی ئه‌و شوێن و مه‌قامه نه‌بوون پێیان دراوه، ڕه‌نگه له شوێنه‌كه‌ی بیهێڵنه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز سووكایه‌تی پێ ناكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌یه، چیدی له پڕۆژه‌یه‌كی نوێ‌دا متمانه‌ی پێ ناكرێ و ئیتر ئه‌و باوكه‌ی ده‌مرێ. كاك نێچیرڤان ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌زموونی له حكوومه‌تدا، كۆمه‌ڵێ گه‌نده‌ڵ بۆی بووبن به به‌ڵا، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نزیكی خۆیان ناكاته‌وه و ته‌نیا ئه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرێ، له تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوودا شایه‌نی متمانه بوون.
توێژێكی ڕۆشنبیران هه‌یه، دروشمی "ئازادی پێش نان" به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و فۆبیایه‌ی پێشتر باسم كرد، به هاتنی كاك مه‌سروور، دڵشاد نین و بگره ترسیش له دڵیاندایه و پێیان وایه، حكوومه‌تێكی پۆلیسی له ڕێیه. پرسیارێكی زۆر ساده، وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كرێ سوودیان پێ بگه‌یه‌نێ: ئایا كه‌سێك هێنده توند و دژه‌ئازادی بێت، پڕۆژه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی زه‌به‌لاح، ڕۆژنامه، ڕادیۆ، ده‌زگای وه‌شانی كتێب ده‌كاته‌وه؟ له‌ناو ئه‌و ده‌زگه میدیاییانه‌دا، نووسه‌ری هه‌ره گه‌وره‌ی كورد، میدیاكاری بێ لایه‌ن و لایه‌نداری حزبی جیاواز وه‌رده‌گیرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئینتیماكه‌یان یه‌ك وشه‌ش گوترابێ! ئه‌ی باشه كه‌سی دڵڕه‌ق، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی كه یه‌كێكه له شانازییه‌كانی كوردستان، داده‌مه‌زرێنێ؟ ئه‌و ده‌زگایه‌ی به گه‌واهیی هه‌موو دونیا، فریادڕه‌سی یه‌كه‌می ئاواره‌كان بووه.
پێم وایه، جگه له‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان به‌م حكوومه‌ته نوێیه تێك ده‌چێ و پێی شاد نین، زۆرینه‌ی خه‌ڵك چاوه‌ڕوانییه‌كی قووڵیان لێی هه‌یه، هه‌ر بۆیه وای كردووه، ڕه‌نگه ئێسته خوودی كاك مه‌سروور بارزانی، مه‌سروور نه‌بێ و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و داتایانه‌یه كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بۆیان بكات و ده‌یه‌وێ وێڕای باری قه‌رز به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه به‌هۆی سزاكانی عێراق و بڕینی بودجه، شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره دروست بوو، بتوانێ به‌رده‌وام بێت له‌و ئاوه‌دانیانه‌ی حكوومه‌تی پێش خۆی كردوویه‌تی و هه‌ڵه‌كانیشیان چاك بكاته‌وه و له پێش ئه‌وه‌شه‌وه، بابه‌تی قووتی خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنه‌كان دروست بكات. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌ركێكی قورسن و خوا فرسه‌تی بدات.