عیلله‌تی حكومه‌ت؟
ئه‌م وتاره باسی فۆرمی سیاسی و حیزبی و ته‌شكیله‌ی ئایدۆلۆژی حكومه‌ت ناكات، باسی تێزی حوكمرانیه‌كی راقی و خزمه‌تگوزار ده‌كات له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ره‌تایی تازه گه‌شه‌كردوودا "الدول النامیه" بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 1949 و دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م "هاری ترومه‌ن" سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێنا" ده‌وڵه‌تانی گه‌شه‌سه‌ندوو، یان وڵاتانی جیهانی سێهه‌م" بۆ رزگاربوون له كه‌مده‌ستی و هه‌ژاریی.
بۆ رزگاربوون له‌و فه‌قرو كه‌مده‌ستیه بێگومان رێگاچاره هه‌یه، ئینجا بریاری ئازایانه، یه‌كێك له‌و كێماسی و گرفتانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیی ئه‌وه‌یه ناسنامه‌ی ئابووری دیاریكراوی نییه و به ئاسانی ناناسرێته‌وه ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ئابووریمان چییه و چۆنه، ئه‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌م نه‌خشه رێگایه دروست بكرێت و ناوێك بدۆزینه‌وه بۆی، ئایا كۆمه‌ڵگایه‌كی پیشه‌سازی كشتوكاڵی یا گه‌شتیاریمان هه‌یه؟.
تا ئێستا ئابووری ئه‌م هه‌رێمه به‌نده به نه‌وت و موشته‌قاته‌كانیه‌وه، مووچه و ده‌رماڵه و بودجه‌ی گشتی و هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته به‌نده به‌م خاڵه جه‌وهه‌ریه‌وه، یانی ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وشكی كرد یان كه‌میكرد ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ دوو ئه‌گه‌ری چاوه‌روانكراو.
یه‌كه‌میان: كاره‌ساتێكی مرۆیی و بێكاریه‌كی كوشنده‌و هه‌ڵایسانی ئابوریی و بێ بازاڕیی و برسێتی به‌رده‌وام.
دوه‌م: خۆ راده‌ستكردن به قه‌ده‌رو به حكومه‌تی ناوه‌ند به هه‌موو مه‌رج و رێنمایی و رێكاره‌كانیه‌وه، به‌بێ شانراته‌كاندن، كه‌واته چی بكرێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئه‌گه‌ره؟
كێشه ئه‌وه‌یه حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كان كارده‌كات به‌ڵام به لاوازی و له‌سه‌رخۆو به‌وپه‌ڕی كه‌مته‌رخه‌می، به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا له سێكته‌رێكدا به پله‌ی ئیمتیاز براوه‌بین، حكومه‌ت جگه له‌وه‌ی پێویسته په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی خۆی رابگرێت و دیبلۆماسیه‌تی خۆی درێژه پێبدات له‌گه‌ڵ هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌مانكات پێویسته كاربكات به تێزی حوكمرانییه‌كی راقی و نیشانه‌گرتن له یه‌ك تارگێت و په‌ره‌دان به بوژانه‌وه‌ی كه‌رتێكی تایبه‌ت، بۆ نمونه كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم گرنگه ناسنامه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بێت، بۆ نمونه كابینه‌ی ژینگه‌و گه‌شتوگوزارو شه‌قام و رێگاوبانه‌كان بێت، یان كابینه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و به‌نداوه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چوار ساڵی ئاینده ئه‌م حكومه‌ته‌و كابینه‌یه به‌ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانیه‌وه له خزمه‌تی یه‌ك ئه‌جێنداو تارگێتی دیاریكراودابێت و ئه‌وه‌نده خه‌یاڵدان و پاره‌و تونسته‌كانی به‌فیرۆنه‌چێت، بیهێننه پێشچاوی خۆتان چوار ساڵ كاربكرێت بۆ یه‌ك سێكته‌ر به ته‌واوی ده‌سه‌ڵات و دڵسۆزی و لێپێچینه‌وه‌و و به‌دواداچونه‌كانیه‌وه ده‌بێت چ هه‌رێمێكی گه‌شه‌سه‌ندوو دروست بكه‌ین، چوار ساڵ كابینه‌یه‌ك ناوبنرێت كابینه‌ی ژینگه‌و گه‌شتوگوزار، شه‌قامی جوان، چاككردنی رێگاوبانه‌كان، به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كان به گونده‌كانه‌وه، په‌ره‌دان به ناوچه گه‌شتیاریه‌كان، تونێل و ترام و هاتوچۆو جوتسایدو ئۆتۆبان و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، دوای چوار ساڵ ئه‌بێت ئه‌م هه‌رێمه چۆن بێت؟ به‌ڵام كاتێك بودجه‌یه‌كی بچڕ پچڕ دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌م پرۆژه‌و ئه‌و پرۆژه‌و هیچیشیان به‌ته‌واوی و دیقه‌ته‌وه دروست ناكرێت و كوردستان به‌م شێوه مۆله‌ق و سه‌رگه‌ردانیه ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌خه‌ین گه‌شه‌ی نارێك و ناته‌ندروست، میعماریه‌كی خراپ، شه‌قامێكی ناقۆڵاو پڕ چاڵی و چۆڵی، به‌هه‌ده‌ردانێكی زیاده.
باشه حكومه‌تی ئاینده بۆ حكومه‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و به‌نداوه‌كان نه‌بێت، جیاوازی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چیه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان، بۆ كه‌س گوێ به برنج و گه‌نم و جۆو دانه‌وێڵه‌و میوه‌كان و پرۆژه‌ی ماسی و په‌له‌وه‌ر نادات له بری نه‌وت؟ یان تاكه‌ی ئه‌م وڵاته ژه‌هری كوشنده‌ی ئۆتۆمبیل و مۆلیده ئه‌هلیه‌كان و كارخانه بێ فلته‌ره‌كان به هێواشی بیكوژێت، ئایا ده‌كرێت رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه نه‌خۆشیه درم و ڤایرۆسیه‌كان و شێرپه‌نجه‌كان بژمێرین و پلانێكمان نه‌بێت بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی؟ یانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسیتی و ژینگه‌و گه‌شتوگوزار تا ئێستا ئه‌ركیان چی بووه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دیاردانه‌و به به‌رچاویانه‌وه ئه‌و هه‌موو ژه‌هرو دوكه‌ڵه ژینگه‌ی پاكی ئه‌م كوردستانه تێك ئه‌دات چۆن ده‌كرێت نه‌توانرێت به‌ری پێبگیرێت، باشه وه‌زاره‌تێك نه‌توانێت وه‌زیفه‌ی پیشه‌یی و مرۆیی و پسپۆری و ئه‌خلاقی خۆی به‌جێ بهێنێت، یان وه‌زاره‌تێك ئه‌جێندای نه‌بێت، ئاخۆ شه‌رعیه‌تی هه‌بوونی ده‌بێت چی بێت و بۆچی بێته بار به‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و خه‌ڵكیشه‌وه؟ دڵنیام به‌شی زۆری گله‌یی و گازندای خه‌ڵك و ناره‌زایه‌تی میلله‌ت په‌یوه‌ندی به ئه‌دای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئه‌و وه‌زاره‌تانه چاك بكرێت و دوو وه‌زیر بانگێشتی په‌رله‌مان بكرێت، به‌دواداچوون بۆ دوو پرۆژه‌ی شكستخواردوو بكرێت، له چوار جاده‌و شه‌قامی قڵیشبردوو، پرسینه‌وه بكرێت، ره‌سمی دیواری قوتابخانه‌یه‌كی درزتێكه‌وتوو پیشان بدرێت، به‌بێ موجامه‌له‌و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان، دڵنیام هیچ وه‌زیرێك زاتی ئه‌وه‌ناكات وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌و په‌رپوتی و كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌رێوه ببرێت.
دیاره په‌نابردنی ده‌سه‌ڵاتێك بۆ نه‌وت و گوێنه‌دان به وه‌زاره‌ته‌كانی تر ته‌نها ته‌فسیرێك هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وت و قازانجی نه‌وت هیچ هونه‌رو هیلاكی و سه‌لیقه‌یه‌كی تێدانیه، لێ كه‌رته‌كانی تر هونه‌ر و پلان و خستنه‌گه‌ڕی عه‌قڵی زانستی و مرۆیی و چه‌ندین ته‌قه‌لای پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت.
میدیاكان هه‌ر باسی نه‌وت و موشته‌قاته‌كانی ده‌كه‌ن و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و ژینگه‌و ته‌ندروستی و كاره‌با كه گرنگترین وه‌زاره‌تن كه‌س لایان لێ ناكاته‌وه، ئه‌ی هه‌ژارانی ئه‌م هه‌رێمه چۆن بژین و گوزه‌رانیان باش بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه نه‌وتیانه نه‌مان، مایه‌ی به‌زه‌ییه هێشتا له قۆناغی كشتوكاڵیدا بین و شۆرش له‌سه‌ر مێرگی كشتوكاڵ و به دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه خۆی قه‌ڵه‌و كردبێت كه‌چی چێشتێك چه‌ڵتوك و ساوه‌ری كوردیت ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ خواردن و له توركیا‌و ئێران و چینه‌وه هه‌نارده‌ی بكه‌ین، ئایا ده‌كرێت مۆزو پرته‌قاڵ و په‌تاته له میسر‌و توركیا‌و ئێرانه‌وه هه‌نارده بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤی نه‌وت سه‌یر نه‌كه‌ین و له ئه‌جندای حكومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تی پێ نه‌درێت و ته‌نها حیزبی بچوكی پێرازی بكرێت وه‌ك جاران ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك ناتوانین ده‌ستنیشانی عیلله‌تی حكومه‌ت بكه‌ین به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر، با كه‌مێك ئاوڕ له جوتیارو گوند‌و داس و شه‌تڵ و وه‌رزێری بده‌ینه‌وه‌و بازوی جوتیاره‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و كه‌مێك فشار دروست بكه‌ین و هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ره‌كی رابگرین و پشت به جوتیارو به‌رهه‌می خۆمان ببه‌ستین، پێویسته پرۆسه‌ی به فه‌رمانبه‌ركردن و پۆلیسكردنی بێكاران و جوتیارو خاوه‌ن كێڵگه‌كان رابگرین و له بری موچه‌ی به‌لاش و به‌تاڵه‌ی داپۆشراو، ده‌رفه‌تی كار‌و خستنه‌گه‌ڕی كشتوكاڵی مۆدێرن و ره‌خساندنی له‌وه‌ڕگاو ئاودێرییه‌كی شایسته دابین بكه‌ین.