له كوێوه ده‌ستپێبكه‌ین
پاش هاتنه ئارای حكومه‌تى نوێی كوردستان هه‌ریه‌كه‌و له جێیه‌كه‌وه بۆ كوردستانی به‌هێز ئه‌ڕوانیت كه درووشمى نوێی حوكمرانیمانه له چوارچێوه‌ی كابینه‌ى نوێ‌دا، بێگومان پرۆسه‌ی چاكسازی و باشتركردنی كوردستان پرۆسه‌یه‌كى هه‌مه لایه‌نه و گشتگیره واته پێویسته له سه‌ر ئاستی هه‌موو كار له‌سه‌ر چاكردنی باروخی كوردستان بكرێت ، ئه‌و هه‌موو خواروخێچیهى كه له كوردستاندا هه‌یه ئاسان نییه له نێوان شه‌و رۆژیكدا بخریته سه‌ر سكه‌ى راسته‌قینه‌ی خۆی و حوكمێكی ره‌شید كه خه‌ونی هه‌موومانه بێته دی به‌ڵام هیچ كات دره‌نگ نیه بۆ ده‌ستپیكردن .
باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه ئه‌م قۆناغه ئه‌بێت قۆناغی تێپه‌ڕاندنی ته‌وازوناتی سیاسییه و ئه‌بێت موجامه‌له‌ى سیاسی نێوان هێزه‌كان تێپه‌رێنین، تا به عه‌قڵیه‌تى راگرتنی ته‌وازون وبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له حكومه‌تدا كار بكرێت له‌بازنه‌یه‌كی بۆشدا ئه‌خولێینه‌وه ئه‌بیت وه‌همی لیكدابڕانی ئیداری له كوردستاندا به یه‌كجاری له‌بار ببرێت، پێشم وایه ئێستا باشترین كاتێكه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌ڵا گه‌وره‌ى سه‌ر ئه‌زموونى سیاسیمان، له‌ڕوانگه‌ى باوه‌ڕبوونم به پره‌نسیپی سه‌روه‌ری یاسا و بهدامهزراوهییكردنێكی راسته‌قینه‌ى ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه پێم وایه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ چاكسازی راسته‌قینه بریتییه له‌چاكسازی له‌سیسته‌می دادوه‌ری و ریخۆشكردنی بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كی راسته‌قینه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌ى كوردستان، بیگومان گرفتی راسته‌قینه و بونیاتی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بریتییه له سیستمی دادوه‌ریی، به‌داخه‌وه ئیمه‌ش بهدهرنهبووین له‌و هه‌موو گرفته گه‌وره گه‌ورانه كه له بواری دادوه‌ری له كوردستاندا هه‌یه به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به خزاندنی كۆمه‌ڵیك دادوه‌ر كه له رێگه‌ى پشتگیری حزبیه‌وه بۆ ناو سیستمه‌كه ئه‌مه‌ش ته‌واوی سیستمه‌كه‌ی توشی شه‌له‌ل كردووه، به‌جۆرێك قه‌زا هه‌رگیز ئه‌و جێگایه نه‌بووه كه مرۆڤی ئێمه باوه‌ری پێیی هه‌بووبێت و حه‌زی لێبووبێت له گرفته گه‌وره‌كاندا په‌نای بۆبه‌رێت، دامه‌زراوه‌ى قه‌زا له كوردستاندا خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كاندا، به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به نا دروستی سیستمه‌كه‌وه و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندیداره به‌و له‌شكره زۆره‌ى دادوه‌ر كه حزب كردوونى به دادوه‌ر و له‌به‌رده‌م ته‌ده‌خولی حزبدا بێده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن دادپه‌روه‌رانه خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ململانێ یاساییه‌كان بن، هه‌رچیش تایبه‌ت بێت به گرفته بنیادیهكان به زه‌روری ئه‌زانم پیشنیاز بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌م به جددی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه بكه‌ن و تا بتوانین مرۆڤی كورد ڕابێنین له‌سه‌ر پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌ك خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه لێی بڕوانن.
گرفته بنیادیهكان چین؟ گرنگترین خاڵێك ئه‌بێت ئاماژه‌ی پێبكه‌ین بریتیه له‌مانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ى داواكاری گشتی : ئه‌م ده‌سته‌یه به پێی یاساكه‌ى له‌رووى ئیداریه‌وه به وه‌زاره‌تى داده‌وه به‌نده ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌ى یاساییه چۆن به‌شێك له سیستمی قه‌زایی ئه‌كرێت سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێكردن بێت؟ بۆیه پێم وایه ئه‌بێت له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌سته‌ى داواكاری گشتی كه ده‌سته‌یه‌كى قه‌زاییه دووباره له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا رێكبخرێته‌وه به جۆرێك زه‌مانه‌تى سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نى و پیشهییانهى خۆی ده‌سته‌به‌ربكرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.
دووه‌م: فه رمانگه دادیه‌كان : ئه‌میش یه‌كێكه له گرفته‌كانی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆنه‌بوون و كه‌وتنه ژێر گاریگهریهوه كه به یاسا به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێكردن و سه‌ر به وه‌زاره‌تى داده، له‌رووى یاسایه‌وه رێی تێناچێت دامه‌زراوه‌یه‌ك كاری قه‌زایی بێت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قه‌زایی بێت و سه‌ر به‌حكوومه‌ت بێت كه گرفتێكی گه‌وره‌ى بنیادی دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رییه له كوردستاندا .
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ئه‌بێت ئیش له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی په‌یمانگای دادوه‌ری بكرێت و دور بخرێته‌وه له‌كاریگه‌ری حزب و كاریگه‌رى شه‌خسی وه‌ك په‌یمانگایه‌كى پیشه‌یی كه ئه‌ركی دروستكردنی دادوه‌ری به‌توانایه بۆ سیستمه‌كه لێی بڕوانین نه‌ك وه‌ك به‌شیك له استحقاقی سیاسی.
بۆیه پیشنیاز بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تى نوێ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت رێگه‌ى چاكسازی راسته‌قینه بگرێته‌به‌ر با له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بخاته كار، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز به به‌هێزی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه له‌نێویاندا گرنگترین ده‌سه‌ڵات بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر به‌راستی نیازی چاكسازی راسته‌قینه هه‌یه پیشنیاز ده‌كه‌م لێره‌وه ده‌ستپێبكات چونكه رێگایه‌كى دوور و درێژی له پرۆسه‌ی چاكسازی له حوكمڕانیدا بۆ كورت ده‌كاته‌وه (وما على رسوله الا بلا‌غ)