نۆروەی کەپ و هەلێکی زێرین بۆ لاوەکانی کوردستان

Kurd24

هەموومان ئەو کاتەی کە منداڵ بووین و گەیشتینە تەمەنێک بیرمان لە خەونەکانمان دەکردەوە، یەکێک لەو خەونەکانمان یاریکردن بووە لە بەرزترین ئاست، بە تایبەت لە یاریگە گەورەکانی ئەوروپا، بۆیە ئەوەی ئێستا بۆ یاریزانە لاوەکانی هەڵبژاردەی کوردستان رەخساوە، هەر ئەو خەونانە بوون کە لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری هەمان بوو، بۆیە ئەوەی کە ئێستا ئەو لاوانە لە پێشیانە، هەمان ئەو خەونەیە کە لە خەیاڵاندا بوو. 

پاڵەوانیەتی نۆروەی کەپ یەکێکە لەو پاڵەوانتیانەی کە نەرویجیەکان وتیپە بەشداربووەکان بە تامەزرۆییەوە هەمیشە چاوەڕێ دەکەن، بەڵام بێ ئاگاین لەوەی کە ئەم پاڵەوانتیە دەتوانێت ببێتە پردێک بۆ ئەو یاریزانە لاوانەی بەشدارن لە پاڵەوانتیەکە بۆئەوەی بە خەونەکانیان بگەن. 

زۆرکەس گلەیی لەم پاڵەوانتیە دەکات، بەڵام کەم کەس هەیە بیری لەوە کردبێتەوە لەوانەیە هەر ئەم پاڵەوانتیەی کە گلەییەکی زۆری لەسەرە چەندان یاریزانی دیاری بە یاریگە ئەوروپیەکان ناساند بێت، بۆیە باشتروایە لاوەکانمان زۆر بە بایەخەوە لەم پاڵەوانتیە بڕوانن، چونکە ئەمەی لە پێشیانە هەلێکی زێرینە ولەوانەیە چیدیکە ئەم هەلەیان بۆ نەرەخسێت. 

ئەوروپیەکان زۆرگرنگی بەمجۆرە خولانە دەدەن، بە گشتی لە هەمووجیهان ئەمجۆرە خولانە تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکە یاریزانی وای تێدایە دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە ناوێکی دیار لە جیهانی تۆپی پێ، بێجگە لەوەش چاوەڕێ دەکرێت ببێتە هۆی دەستکەوتی داهاتێکی باشتر بۆ یانەکان.

یاریزانانی هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان پێویستە رەچاوی هەموو بارودۆخێک بکەن و بە گرنگیەوە لەم پاڵەوانتیە بڕوانن، بەتایبەت شاندەکەی هەڵبژاردەی کوردستان گرنگە لە دەرەوەی یاریگەکان رەچاوی ئەم هەلە بکەن، بۆئەوەی هەرهیچ نەبێت بتوانن پەیوەندیەک لەگەڵ یانە دیارەکانی ئەم وڵاتە درووست بکەن وتوانای لاوەکانمان بە دیار بخەن. 

ئۆلێ گێنار سۆلشایەر یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەرویج دیارترین نموونەی پاڵەوانیەتی نۆروەی کەپە، ئەمەیان دوای دەرکەوتنی لەم پاڵەوانتیە، بوو بە ئەستێرەیەکی دیاری جیهان وئێستاش راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کە مانچێستەریونایتدە دەکات. هەربۆیە نابێت یاریزانەکان ئەم پاڵەوانتیە بە کەم بزانن، چونکە ئەگەرێکی بەهێزهەیە لە داهاتووببن بە یاریزان وئەستێرەی دیار، هاوشێوەی راهێنەرەکەی ئێستای شەیتانە سوورەکان. 

هیچ گومانێک لەوەدا نیە ئەو تیپانەی بەشداری پاڵەوانتیەکی لەمجۆرە دەکەن، کەسانێکیان لەگەڵدایە هەوڵی درووست کردنی پردێک دەدەن لەگەڵ یانە گەورەکان چ ئەو وڵاتەی پاڵەوانتیەکەی لێدەکرێت چ وڵاتەکانی دیکە بێت، چونکە گومان لەوەدانیە نوێنەری زۆرێک لە یانە گەورەکان بە ووردی چاودێری ئەم خولانە دەکەن. 

ئەمەی باسم کردووە لە چەند دێرێکدا، خەونی هەموو یاریزانێکە لە هەموو تەمەنێک، بە تایبەت یاریزانە لاوەکان، بۆیە نابێت هیچ کاتێک کۆڵ بدەن و بەردەوام بن لە هەوڵەکانتان بۆ گەیشتن بە خەونەکانتان، ئەگەر لەم پاڵەوانتیەش نەتوانن خۆتان بە دیار بخەن، ئەوا دڵنیان لە پاڵەوانتیەکانی داهاتوو ئەوانەی بەشداری دەکەن دەتوانن خۆیان بسەلمێنن و پاڵەوانتیەش ببێتە پردێک بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان.