ئۆزێل و ئامینه گوڵشێ له‌سه‌ر دابونه‌ریتی كوردی و توركی هاوسه‌رگیریان كرد
مه‌سعوود ئۆزێل و ئامینه گۆڵشێ له ئیسته‌نه‌بووڵ له‌سه‌ر شێوازی تێكه‌ڵه‌یه‌ك دابونه‌ریتی كوردی و توركی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانیش ئۆزێل و ئامینه هه‌ردووكیان به ره‌سه‌ن كوردن.
ئامینه گۆڵشێ ئه‌كته‌ری ناسراوی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شداریی كرد له درامای "هه‌رگیز واز ناهێنم" بووه جێگه‌ی سه‌نرجی مه‌سعوود ئۆزێلی به ره‌گه‌ز كوردی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، له كورترین ماوه په‌یوه‌ندی سۆزداری له نێوانیان دروست بوو، دواجار به فه‌رمی هاوسه‌رگیریان كرد.
شه‌وی رابردوو مه‌سعوود ئۆزێل ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئارسێناڵ زه‌ماوه‌ندێكی هاوسه‌رگیری گه‌وره‌ی ساز كرد و تێیدا ئامینه گوڵشێ به جلوبه‌رگ و دابونه‌ریتی كوردی ده‌ركه‌وت.
ئۆزێل له رۆژی زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری هه‌زار منداڵی تووشبوو به شێرپه‌نجه گرته ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌م پاره‌یه‌ی كرده دیاری و خێر بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی.
ناسنامه‌ی ئۆزێل یه‌كلایی بۆته‌وه كه كوردی باكووری كوردستانه، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه و چه‌ندانجاریش كوردبوونی ئه‌و یاریزانه دووپاتكراوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئامینه گوڵشێ ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكاری توركیایه و به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی كه‌ركووكی باشووری كوردستانه، له 2014 وه‌ك شاجوانی یه‌كه‌می توركیا هه‌ڵبژێردرا.