"مۆرینهۆ ئه‌م 3 داواكارییه‌ی كردۆته مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا و ئیسپانیا مۆرینهۆ مافه شایسته داراییه‌كانی له مانچێسته‌ر یونایتد وه‌رگرته‌وه و ئێستا ئاماده‌یه بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌یه‌كی نوێ، زۆرترین قسه و باسیش له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره پورتوگالییه بۆ ریال مه‌درید ده‌كرێت.
پێگه‌ى گۆڵى ئينگليزى ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئێواره‌ی دوێنێ خۆزێ مۆرینهۆ 15 ملیۆن پاوه‌ندی له مانچێسته‌ر یونایتد وه‌رگرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رخواستی خۆی له یانه‌كه نه‌ڕۆیشتووه و دوورخراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی، راسته‌وخۆ خواستی خۆی بۆ راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ له‌سه‌ر هێڵه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه 3 داواكاری كردۆته مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی شایانه.
مۆرینهۆ فرۆشتنی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی كردۆته مه‌رجی یه‌كه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سێرجیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـه‌وه یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و دێرینترین یاریزانی ئێستای پێكهاته‌ی یانه‌ی شایانه‌یه و له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته ئه‌و یانه‌یه 21 ناسناوی بردۆته‌وه.
له مه‌رجی دووه‌میش مۆرینهۆ داوای كردووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی رامۆسیش یه‌كێك له‌م 3 یاریزانانه بگوازنه‌وه: (میلان سكرینیاری به‌رگریكاری سلۆڤاكیای یانه‌ی ئینته‌ر میلان)، (كۆلیبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی یانه‌ی ناپۆلی) یان داڤینسۆن سانچێزی به‌رگریكاری تۆتێنهام كه ئێستا یانه له‌نده‌نییه‌كه ئاماده‌یی بۆ به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه كه به 60 ملیۆن یۆرۆ به‌رگریكاری كۆلۆمبی داڤینسۆن سانچێز له هاوینی داهاتوو بفرۆشن.
مه‌رجی سێیه‌میش مۆرینهۆ داوای گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی كردووه و تێیدا به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به ناوی ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان كردووه.