به‌په‌له... پۆگبا رۆیشتنی له مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاند
پۆل پۆگبای فڕه‌نسی و یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی رۆیشتنی له مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاند.
پۆگبا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیكه تاقی بكه‌مه‌وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، 3 ساڵی باشی له مانچێسته‌ر یونایتد به‌ڕێكردووه و هه‌ندێ كاتیش رووبه‌رووی قورسی بووه‌ته‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانی پۆگبا گوتی له‌دوای ئه‌م وه‌رزه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێیدا روویدا ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌زموونێكی دیكه له شوێنێكی جیاواز تاقی بكه‌مه‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا پۆل پۆگبا ئه‌م هاوینه مانچێسته‌ر یونایتد جێده‌هێڵێت و نزیكترین یانه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات ریال مه‌دریدی ئیسپانییه.
پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له هاوینی 2021 كۆتایی دێت، به‌ڵام پۆگبا بریاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و رووبكاته یانه‌یه‌كی دیكه.