پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان له ئێستاوه پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستنیشان كردووه، له نێو پێكهاته‌كه‌دا 3 هێرشبه‌ری گۆڵكاری نوێی تێدایه.
زینه‌دین زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت تیبۆ كۆرتوای ته‌مه‌ن 26 ساڵ بكاته گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی و بۆ وه‌رزێكی ئاگرین ئاماده‌ی بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كایلۆر ناڤاس وه‌رزی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 33 ساڵ، بۆیه له ئێستاوه زیزۆ ده‌یه‌وێت گۆڵپارێزه گه‌نجه به‌لجیكاییه‌كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر بكات.
زیزۆ له هێڵی به‌رگری ده‌یه‌وێت له پاڵ رامۆس و كارڤاخاڵ و ڤاران، لوكاس هێرناندێز له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ شوێنی مارسێلۆ بگوازێته‌وه.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ هێڵی ناوه‌ند، پۆڵ پۆگبا بگوازێته‌وه و له پاڵ لوكا مۆدریچ و كاسێمیرۆ یاری پێبكات.
به گوێره‌ی میدیاكان، زیزۆ بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت سیكوچكه‌یه‌كی نوێ له (ئیدین هازارد، كلیان مباپێ و سادیۆ مانێ) دروست بكات.