"زێدان له‌م هاوینه له كێشه‌دایه "
هه‌وراز كاوه
تا ئه‌مڕۆ زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نه‌یتوانیوه پێكهاته‌كه‌ی له بازاڕی میركاتۆدا ته‌واو بكات، كه به بڕوای زۆرینه هێشتا ڕیاڵ پێویستی به ئه‌ستێره‌ی سووپه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری خوله‌كان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زێدان ده‌بێت به ته‌واوی نه‌خشه‌ی پلان و وێنه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات. هه‌موو ده‌پرسن ئه‌و "كه‌چه‌ڵه" بێده‌نگه بۆچی هیچ هه‌نگاوێكی ڕوونی نییه له‌و بازاڕه‌ی به ملیۆنان دۆلاری تێدا ڕۆكراوه؟.
له ڕاستیدا ئه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندی هه‌ردوو یاریزان (برۆنۆ فێرناندیز و میلینكۆڤیچ ساڤیچ)ـی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاسانی پۆڵ پۆگبا بگوازێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی خواستی زیزۆ ئه‌وه سه‌رۆكی یانه‌كه پێرێز به هه‌ستكردن به قورسی بۆندی فه‌ڕه‌نسییه‌كه ناچاره بیر له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ئایاكسی هۆڵندی ڤان دی بیكی بكاته‌وه بۆ تیپه‌كه‌ی، كه ئه‌مه له ئێستادا گرفتی بۆ ڕاهێنه‌ره‌كه دروستكردووه، چونكه ناوبراو هه‌مان پێگه‌ی پۆگبای هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه ببێته باشترینی یاریگاكانی ئه‌ورووپا.
یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی ده‌ستی زێدانی گرتووه گاریس به‌یل ـه، كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره به هه‌ر جۆرێك بێت ده‌یه‌وێت له كۆڵی بكاته‌وه و به بڕه پاره‌كه‌ی سه‌رۆكی تیپه‌كه‌ی قایل بكات بۆ خواست چوونه سه‌ر ئه‌سمه‌ره‌كه، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می دیكه‌دا بازاڕی میركاتۆی ئینگلته‌را ده‌رگای داده‌خرێت، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات په‌له بكه‌ن بۆ ڕازی بوون و فرۆشتنی به‌یل، كه یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ئاره‌زووی زۆریان بۆ ئه‌و یاریزانه هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رگای پرێمه‌رلیگ به‌ڕووی به‌یل داخرا، له كاتێكدا پێشتر تۆتێنهام به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌یل رازیبوو به‌مه‌رجێك مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌یل له (17) ملیۆنه‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه بریكاری یاریزانه‌كه به‌وه ڕازی نه‌بێت و جارێكی دیكه دۆخی ماڵی مه‌دریدییه‌كان به‌شێواوی مایه‌وه.
گرفتێكی دیكه‌ی زیزۆ، خامیس ڕۆدریگزه و زێدان ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌كانی دیكه‌وه گرنگی زۆر پێده‌رێت ده‌یه‌وێت بیدات به یه‌كێك له یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، مارسیلیا یان ناپۆلی، به‌ڵام زیزۆ له‌م كاته‌دا ده‌یویست به هێنانی پۆگبا به ته‌واوی به‌رده‌می به‌رگری و ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ی پته‌و بكات، ئه‌و پێی وایه بوونی ئه‌و له‌گه‌ڵ كاسێمیرۆ جوڵه‌ی زیاتر به به‌رگری و لایه‌نی هێرشی تیپه‌كه ده‌دات، به تایبه‌ت كه ڕۆدرگیز وه‌كو یاریزانی ژماره 10ـی تیپه‌كه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و دووانه یاریی بكات، یان به ئاسانی ده‌توانێت پلانه‌كه‌ی بكات به (4ـ4ـ2)، له‌م دۆخه‌دا كۆرتوای گۆڵپارێ. ده‌بێت چواره‌ی به‌رگری مارسیلۆ و میلیتاو و رامۆس و كارڤاخال پێكبێنێت، به‌وه‌ش ڕۆڵی به‌رده‌مه‌كان كه‌متر ده‌بێت و هه‌رچی ڤینیسۆ و پۆگبا و مۆدریچ و هازارده به ته‌واوی له سه‌نته‌ری یاریگا بڵاو ده‌بنه‌وه، دووانه‌ی پێشه‌وه بنزیما و جۆڤیچ ده‌بن، كه له‌كاتی یارییه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت بۆ پلانی (4ـ2ـ3ـ1) و ئازادی زۆرتر بۆ مۆدریچ دێته پێشه‌وه و به ئاسانی ده‌چێته نیوه یاریگای ركابه‌ر و كه‌مێك پۆگبا به پشت به‌ستن به خێراییه‌كه‌ی به‌رگری و ناوه‌ند پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خاوی هه‌ڵگرتنی تۆپه‌كان له یانه‌ی مێره‌نگی چاره‌سه‌ر ده‌كات و زێدانیش ده‌گات به خه‌ونه‌كه‌ی.
سەرچاوەکان
یۆرۆ سپۆرت ئینگلیزی و دیارۆ گوڵ