ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی قسه‌ی خۆی كرد
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، به‌شداریی له پریس كۆنفرانسێك كرد و مه‌ترسی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیۆن ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: ئه‌م تیپه خاوه‌نی چه‌ندان یاریزانی ئه‌ستێره‌یه و له هێڵی به‌رگری و ناوه‌ند و هێرشبه‌ر زۆر مه‌ترسیدارن.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا گوتیشی: ئه‌ركی هه‌ردوولا بۆ ئه‌م یارییه سه‌خته، ئێمه‌ش له نرخ و گرینگی ئه‌م یارییه تێده‌گه‌ین و بۆ ئه‌م ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه ئاماده‌ین.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: هه‌ردوولامان له‌م یارییه پێویستیمان به گۆڵكردنه، چونكه ئه‌نجامی (0 ـ 0) له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كمان نییه و یارییه‌كه ده‌چێته كاتی زیادكراو، ناشزانم سبه‌ی لیۆن شێوازی یاریكردنیان ده‌گۆڕن یان نا.!؟
ڤاڵڤێردی له پرێس كۆنفرانسه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێشتا له به‌شداریكردنی عوسمان دێمبلی دڵنیا نه‌بۆته‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر 100% بۆ یارییه‌كه ئاماده نه‌بێت له‌و یارییه به‌شداریی به دێمبلی ناكه‌م.
له باره‌ی كۆتینهۆش، راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به كۆتینهۆ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان هه‌یه و هه‌ر یاریزانێك له یانه‌كه خاوه‌نی پێگه و قورسایی خۆیه‌تی.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: راسته ئێمه وه‌رزی رابردوو له چامپیۆنزلیگ كه‌وتینه دۆخێكی قورس، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه بارودۆخ گۆڕاوه و گوێ به ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزی رابردوو ناده‌ین و رووداوه‌كان ساڵێكی به‌سه‌ر تێپه‌ڕیوه.
راهێنه‌ری بارسا ده‌شڵێت: داوا له هانده‌رانی بارسێلۆنا ده‌كه‌م سبه‌ی له كامپ نوو به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ هانی تیپه‌كه بده‌ن و پاڵپشتی یاریزانه‌كان بكه‌ن تا باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت:
راسته له ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهان، زێدان راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه و نامه‌وێت قسه‌ی زۆری له باره‌وه بكه‌م، ده‌مه‌وێت زیاتر بیر له یارییه‌كانی داهاتووی خۆمان بكه‌ینه‌وه.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له كامپ نوو میوانداریی لیۆن ده‌كات، له یاریی چوون (سفر ـ سفر) یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد بوو.