نێیمار له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید خۆی یه‌كلا كرده‌وه
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و فره‌نسا بابه‌تی نێیماریان كردۆته بابه‌تی گه‌رمی ئه‌مڕۆیان، بارسێلۆنا داوای له نێیمار كردووه گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رابگرێت، نێیماریش بڕیاری خۆی داوه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار هێشتا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنا سووره و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه كۆنه‌كه‌ی بژارده‌ی یه‌كه‌می هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه، چونكه نێیمار ژووری جلگۆڕینی بارسا به باشترین شوێن ده‌زانێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار 20ـی ئه‌م مانگه‌ی كردۆته دوایین واده بۆ به‌رپرسانی بارسێلۆنا، ئه‌گه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسا بێهیوا بێت به ناچاری په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات، چونكه نیمۆ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێت چیتر یاری بۆ پاریس سانجێرمان بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌رپرسانی بارسێلۆنا داوایان له نێیمار كردووه له سۆشیاڵ میدیا خواستی خۆی بۆ بارسێلۆنا ده‌رببڕێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بپچڕێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ده‌رگای پرێمه‌رلیگ له‌سه‌ر نێیمار داخراوه، چاره‌نووسی نێیمار له نێوان یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ماركا نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بێهیوا بووه و ئاماده‌یه بۆ كڕینی نێیمار، هه‌موو شتێك له‌سه‌ر بڕیاری زێدان وه‌ستاوه، زیزۆ نێیماری خۆشده‌وێت، به‌ڵام رقی له ده‌روووبه‌ره‌كه‌یه‌تی.