ئه‌نجوومه‌نی ریال مه‌درید له‌سه‌ر كڕینی ئه‌ستێره‌یه‌ك رێككه‌وتن
له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه داهاتی یانه‌كه زیادی كردووه و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه و هاوینه‌ی داهاتوو گرێبه‌ستی گه‌وره واژۆ بكه‌ن.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی یانه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد وه‌رزی رابردوو 533 ملیۆن یۆرمان قازانج كردووه و به رێژه‌ی 38.4 ملیۆن یۆرۆ زیاتر له ساڵانی پێشووتر.
پێرێز گوتیشی: له ئێستادا 156 ملیۆن یۆرۆمان له حیسابی خۆمان هه‌یه 285 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ش له زووترین كات له سپۆنسه‌ره‌كانم به‌ده‌ستمان ده‌گات و ده‌توانیت دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌نجوومه‌نی یانه‌ی ریال مه‌درید پێداچوونه‌وه‌یان به خه‌زێنه‌ی خۆیان كردووه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه پاره‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه یان له هاوینی داهاتوو كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان بگوازنه‌وه.