ترەمپ ھۆشداری دەداتە عێراق

ھەڕەشە لە حكوومەتی عێراق دەكات

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەستبەسەرداگرتنی هەژمارێکی بانکی عێراق دەدات.

بەرپرسێکی باڵای عێراق بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگەیاند "دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە حکوومەتی عێراق، ئەگەر بێتو سووربن لەسەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەوا ئیدارەی ترەمپ دەستبەسەر هەژمارێکی بانکی ناوەندی عێراقی لە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکییدا دەگرێت".

تەواوی داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق دەچێتە نێو هەژمارەکەی بانکی ناوەندی عێراق و هەر لەو هەژمارەوە حکوومەت مووچە و پارەی گرێبەستەکانی دەدات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بەو مەرجە ئامادەن ھێزەكانیان لە عێراق بكشێننەوە كە حكوومەتی عێراق ھەموو خەرجییەكانیان پێبداتەوە.

ھ.م