ساری له یه‌كه‌مین لێدوانی موژده‌یه‌كی گه‌وره‌ی به كریستیانۆ دا
ماوریسیۆ ساری له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانس وه‌ك راهێنه‌ری یوڤێتنۆس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بیرۆكه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، گوتیشی: راهێنه‌ری چه‌ند یاریزانێكی گه‌وره بووم له چێڵسی، به‌ڵام راهێنه‌رایه‌تی كریستیانۆ یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ریكۆردی نوێ تۆمار بكه‌یت.
ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی یوڤێنتۆس گوتی: ئه‌ركم قورسه چونكه هاتومه‌ته شوێنی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئالێگریم كه ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه و هیوادارم له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه به سه‌ركه‌وتوویی بیبینمه‌وه.
ساری ده‌شڵێت: ئێستا به‌س بیر ده‌كه‌مه‌وه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه 110%ـی توانای خۆم پۆ پێشخستنی یوڤێنتۆس ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ، یانه‌یه‌كیش كه خاوه‌نی یاریزانانی هاوشێوه‌ی دیبالا و كریستیانۆ بن كه ده‌توانن له چه‌ند هێڵی جیاواز یاری بكات بێگومان كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه قورس نابێت.
ساری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ڕه‌تی كرده‌وه له‌م هاوینه رێگه به رۆیشتنی مۆیس كینی هێرشبه‌ری لاو بدات، گوتیشی: پێویستیمان به یاریزانێ نوێ هه‌یه به‌ڵام له داهاتوو زانیاری نوێتر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ماوریسیۆ ساری ته‌مه‌ن 60 ساڵ، وه‌رزی رابردوو ئه‌زموونی خۆی له پرێمه‌رلیگ تاقی كرده‌وه نازناوی یۆرۆپالیگی بۆ چێڵسی برده‌وه، ماوه‌ی 30 ساڵه كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات، زۆرترین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له یانه‌كانی سێریا ئه‌ی تاقی كردۆته‌وه، دیارترینیان، ناپۆلی، پیسكارا، ئیمپۆلی، هێلاس ڤیرۆنا و چه‌ندان یانه‌ی دیكه كه ئێستا له خولی پله‌دووی ئیتاڵیا یاری ده‌كه‌ن.