زێدان رۆیشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند
ریال مەدرید لە یەکەم یاریی ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ بە سەرکردایەتی ئێدین هازارد لە جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە بایرن میونشنی ئەڵمانی دۆڕا و رۆژی چوارشەممە هەردوو یانە لە هەمان پاڵەوانێتی دۆستانەدا یاریی دیکە ئەنجام دەدەن.
زینه‌دین زێدان راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێك رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی له ریال مه‌درید راگه‌یاند، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: گاریس به‌یل بۆیه یاریی نه‌كرد، چونكه زۆر نزیكه له رۆیشتن، هیوادارین به زووترین كات یانه‌كه‌مان به‌جێبهێڵێت، له‌وانه‌یه سبه‌ی یان دوو سبه‌ی له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی نوێوه بكات و گرێبەستەکەی واژوو بکات.
زێدان ده‌شڵێت: رۆیشتنی به‌یل بۆ ئێمه و ئه‌ویش باشتره، من هیچ شتێكی تایبەت و كه‌سیم له‌گه‌ڵیدا نییه، به‌ڵام پێویسته بڕیار بده‌ین، له ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو به ته‌واوه‌تی بابه‌تی گاریس به‌یل یه‌كلا ده‌بێته‌وه و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات، من ئه‌م بڕیاره‌م داوه و به‌یلیش ئاگاداره، من له‌گه‌ڵ كارگێڕانی ریال مه‌درید قسه‌م كرد و ئه‌م بڕیاره‌م دا، من راهێنه‌ری یانه‌كه‌م و بڕیار له ده‌ستی منه، ئێستا ریال مەدرید لەگەڵ یانەیەک لە گفتوگۆدایە بۆ فرۆشتنی بەیل.
زیزۆ گوتیشی: من نامەوێت ئێستا هیچ لەبارەی خامێس رۆدریگێزەوە بڵێم، ئێستا تەنیا بیر لەو یاریزانانە دەکەمەوە کە ئێستا لەگەڵماندان.