به گوێره‌ی مێژوو بێت، هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری خۆی له خولی نایابی عێراق ده‌باته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر به پێكهاته و ستافێكی هونه‌ری نوێ، یه‌كه‌مین یاری خۆی له وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌مین گه‌ڕی خوله‌كه، ئێواره‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 3:45 خوله‌ك له یاریگه‌ی سناعه ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فت.
یانه‌ی نه‌فت له مێژووی خۆیدا له نێو یاریگه‌ی خۆی نه‌یتوانیوه شكست به یانه‌ی هه‌ولێر بێنێت، گه‌وره‌ترین شكستیشی به‌رامبه‌ر یانه كوردییه‌كه له وه‌رزی 2001 ـ 2002 بوو كاتێك به‌رامبه‌ر به‌رگزه‌رده‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت 5 جار تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان هه‌ژێندرا.
یانه‌ی نه‌فت له مێژووی خولی نایابی عێراق 8 جار میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه، 5 جار شكست بۆته به‌شی، 3 یاریش به یه‌كسانبوون ته‌واو بوو.
هه‌ولێر و نه‌فت له مێژووی خوله‌كه 16 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 10 یاری بردۆته‌وه، 5 یه‌كسانبوون و ته‌نیا یه‌ك شكستی هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا ته‌نیا یه‌كجار به یانه‌ی نه‌فت دۆڕا، ئه‌ویش له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری بوو، كاتێك نه‌فت به گۆڵێكی محه‌مه‌د محه‌مه‌دیانی ئێرانی یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگری 4 ناسناوی خوله‌كه، ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی عێراق ڕاده‌ستی عیماد عۆده‌ی كردووه و ته‌ها قادر و حه‌یده‌ر عوبێدی وه‌ك یاریده‌ده‌ران ده‌ستنیشان كردووه، جیا له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه و چه‌ندان یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (محه‌مه‌د جه‌ڤال، نه‌وزاد عه‌بدولحه‌مید، ئه‌ركان عه‌مار، كه‌ریم دلی، وه‌لید به‌حر، عومه‌ر عه‌دنان، ماجد سه‌لامه، عه‌لی فازڵ، ئه‌حمه‌د عه‌لی حوسێن).
جیا له‌وه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گواستۆته‌وه، تیاگۆ ئه‌ماراڵی به‌رازیلی و محه‌مه‌د رافت پیشگه‌ری سووری.