نوێترین لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی ڤاڵڤێردی له باره‌ی كلاسیكۆ
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و نائارامی هاتووچۆی كه‌ته‌لۆنیا رۆژێك زووتر گه‌شتی ئیبار ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: من و یاریزانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین كه پێویسته كلاسیكۆ له كاتی خۆیدا و له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه بچێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئیبار، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ڕه‌وشی كه‌ته‌لۆنیا نائارامه، ده‌شڵێت: نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر سیاسه‌ت بكه‌م، به‌ڵام ناكرێت هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر بیروڕای ئازاد زیندانی بكرێت.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕینی كاتی یاری كلاسیكۆ، ڤاڵڤێردی گوتی: یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی ئه‌م پرسه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام من و یاریزانه‌كانیش سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته یارییه‌كه له كامپ نوو بكرێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: هه‌مووان باسی دواخستنی یاری كلاسیكۆ ده‌كه‌ن، كه‌س قسه له‌سه‌ر هانده‌ران ناكات، پێویسته رێز له هانده‌رانمان بگرین و زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌وانیش بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی یارییه‌كه بن.
ڤاڵڤێردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و خراپی ڕه‌وشی كه‌ته‌لۆنیا بڕیارێكی باشیان دا كه رۆژێك زووتر گه‌شتیان كرد بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیبار، ده‌شڵێت: یارییه‌كه بۆ ئێمه قورس ده‌بێت، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به 3 خاڵه‌وه بۆ كه‌ته‌لۆنیا بگه‌ڕێینه‌وه و به ده‌روونێكی باشه‌وه خۆمان بۆ كلاسیكۆ ئاماده بكه‌ین.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی گوتی: جۆردی ئالبا به ته‌واوه‌تی چاكبۆته‌وه و بۆ یارییه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا ئاماده‌یه، هه‌ڵبه‌ت تۆدیبۆ یاریزانێكی لاوه و بۆ ئێستا و داهاتوو سوودێكی باشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ساموێل ئۆمتیتی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی راهێنانه‌كانی كردووه و لیۆنێل مێسیش 100% ئاماده‌یه.
له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیبار، بارسێلۆنا به 16 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتووه و به جیاوازی 2 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ دووره، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیبار به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.