به ڤیدیۆ.. ده‌قی گفتوگۆی نێوان بارترا و ڤینسیۆس ئاشكرا بوو
له یاری نێوان ریال بێتیس و ریال مه‌درید له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، گفتووگۆی نێوان مارك بارترا و ڤینسیۆس جۆنیۆر له میدیاكان ده‌نگی دایه‌وه.
پێگه‌ی ماركا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 جه‌نیوه‌ری 2019 لێدوانێكی مارك بارترای به‌رگریكاری كه‌ته‌لۆنی یانه‌ی ریال بێتیسی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ده‌قی گفتووگۆیه‌كه‌ی نێوان خۆی و ڤینسیۆسی ئاشكرا كردووه.
مارك بارترا ده‌ڵێت: كاتێك ڤینسیۆس جۆنیۆر له یارییه‌كه خۆی به‌ردایه‌وه سه‌رزه‌وی و توند پێیه‌كانی خۆی گرت، منیش داوام لێ‌كرد هه‌ستێته‌وه و به ئه‌نقه‌ست خۆنواندن نه‌كات، ئه‌ویش راسته‌وخۆ قسه‌یه‌كی زۆر خراپی به دایكم گوت و سێ‌جار دووباره‌ی كرده‌وه.
بارترا كه پێشتر یاری بۆ بارسێلۆناش كردووه، ده‌شڵێت: ڤینسیۆس له كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر خراپ هاتۆته ئه‌ورووپا و هه‌رگیز ئه‌م ره‌فتاره له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید ناوه‌شێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رابیته‌ی لالیگا بڕیاریداوه به خێرایی لێكۆڵینه‌وه له‌م قسانه‌ی ڤینسیۆس جۆنیۆر بكات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م قسانه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێت، ره‌نگه به قورسی سزا بدرێت.
ریال بێتیس شه‌وی رابردوو له لالیگا میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌شی به (1 ـ 2) گۆڵ به یانه‌ی شایانه دۆڕاند.