چاڤی لهسهر خاكی ئێران وازهێنانی یهكجارهكی له یاریكردن راگهیاند
چاڤی هێرناندێز بۆ دوایینجار بە درێسی یانەی سەدی قەتەری و لە تارانی پایتەختی ئێران وازی لە یاریکردن هێنا.
ناوەڕاستکاری کەتەلۆنی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یاری یانەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیسی ئێرانی دوای 28 ساڵ لە یاریگەی ئازادی بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و بۆ دوایینجاریش ماڵئاوایی لە هاندەران کرد، کە لەم یارییەدا بەرپرسانی یانەی ئێرانی بە دەرفەتیان زانی رێز لە یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بگرن.
چاڤی 39 ساڵ سەرەتا لە ساڵی 1991 لە ئەکادمیای بارسێلۆنا دەستی بە یاریکردن کرد و دواتر لە ساڵی 1997 پەیوەندی بە تیپی لاوانی بارساوە کرد، ئەم یاریزانە بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لە ساڵی 1998 بۆ جاری یەکەم درێسی تیپی یەکەمی بارسێلۆنای لەبەر کرد و تاوەکو ساڵی 2015 بە یەکجاری ئەم یانەیەی جێهێشت.
چاڤی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا تەنها درێسی دوو یانەی لەبەر کرد، یەکەمیان بارسێلۆنا بوو کە توانی 560 جار درێسی هەردوو تیپی لاوان و پێشکەوتووان یاری بکات، دواتریش بە درێسی سەدی قەتەری کە 82 جار بە درێسی ئەم یانەیە یاری کرد.
به گوێرهی میدیاكان، چاڤی هێرناندێز بۆ وهرزی داهاتوو له شوێنی راهێنهره پورتوگالییهكهی یانهی سهدی قهتهری دهبێته راهێنهر و یهكهمین ئهزموونی كاری راهێنهرایهتی تاقی دهكاتهوه.