"ئه‌دریان رابیۆ خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، ئه‌دریان رابیۆت بۆ چواره‌مجار درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ره‌تكردۆته‌وه و خواستی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌دریان رابیۆت پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی بێت، ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بڕوات و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی ئه‌یسی میلانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هاتۆته سه‌رهێڵ.
ئانتیرۆ هێنریك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای ده‌كات كه رابیۆت پێگه‌یه‌كی گرینگی له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پێداگیری له‌سه‌ر رۆیشتن ده‌كات، به‌ڵام باشتروایه ئه‌و یاریزانه تا وه‌رزی داهاتوو خۆی بگرێت و په‌له نه‌كات، پاشان ده‌توانێت به خواستی خۆی به گرێبه‌ستێكی ئازاد له یانه‌كه بڕوات.
ئه‌دریان رابیۆتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، بۆ مۆندیالی 2108ـی رووسیا ناوی له لیستی سه‌ره‌كی یاریزانه‌كانی فره‌نسا نه‌بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ده‌گ ناوی هه‌بوو، دواتر ئه‌م یاریزانه داوای كرد ناوی له لیستی یاریزانه ده‌گه‌كان لاببه‌ن، دواتر بڕیاری دا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش بڕوات.