ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت
ڤاڵڤێردی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال بێتیس راگه‌یاند و به فه‌رمی لیۆنێل مێسی بانگهیێشتكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆكاری هونه‌ری عوسمان دێمبلی بۆ یارییه‌كه دوورخسته‌وه.
له گه‌ڕی دوازده‌می لالیگا بارسێلۆنا له كامپ ن‌و میوانداری ریال بێتیس ده‌كات، یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ر له‌م یارییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه تیمی پزیشكی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ مێسی هه‌ڵكردووه و به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه.
مێسی كه له بیستی مانگی رابردوو له یارییه‌كه‌ی بارسا به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان تووشی پێكان بوو له دوایین پێنج یاریی بلاوگرانا به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان و ریال مه‌درید و لیۆنێسا و رایۆڤاییكانۆ نه‌یتوانیوه یاریی بكات، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بێتیس به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه.
بۆ ئه‌م یارییه ڤالڤێردی راهێنه‌ر، هه‌ریه‌كه له كۆتینهۆ و فێرمایلین و سامپه‌ری به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخستۆته‌وه، به‌بڕیارێكی هونه‌ریش عوسمان دێمبڵی له پێكهاته‌كه‌ی سبه‌ی بارسا نابینرێت.
ڤالڤێردی راهێنه‌ر ره‌تیده‌كاته‌وه دوورخستنه‌وه‌ی دێمبڵی به‌هۆكاری سزا بێت و ده‌شڵێت یاریزانێكی گرنگه و پێویستیشه هه‌ڵه‌كانی چاك بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ناڵێم دوورخرانه‌وه‌ی دێمبڵی به‌هۆكاری سزادانه، ئێمه یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ین و زۆرجار یاریزان دوور ده‌خه‌ینه‌وه و یاریزانی دیكه ده‌هێنینه شوێنیان، ئه‌مه‌ش به‌پێی پێویستی یارییه‌كان ده‌بێت، حه‌زیش ناكه‌م قسه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی یاریزانان بكه‌م.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: دێمبڵی به‌هره‌مه‌نده و شایسته‌یه له بارسێلۆنا یاریی بكات، له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانانیش بۆ یاریزانی نوێ ده‌گه‌ڕێین، یاریزانێكی وه‌كو عوسمان دێمبڵی هه‌رگیز پێویست ناكات بڕوات، به‌ڵكو پێویستی به‌وه‌یه پێشكه‌وێت و هه‌ڵه‌كانی راست بكاته‌وه.
راهێنه‌ری بارسا ده‌شڵێت: مێسی ئاماده‌یه، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر دورست ناكه‌ین، تێر شتیگنیش سه‌لامه‌ته و پێكانه‌كه‌ی شانی رێگر نییه له‌به‌رده‌م یارینه‌كردنی به‌رامبه‌ر بێتیس.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: مالكۆم له راهێنانه‌كان جدیه و ئاره‌زووی فێربوون ده‌كات ئێمه ده‌رفه‌تی زیاتری یاریكردنی پێ ده‌ده‌ین، هیوادارین یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان ده‌ستپێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یاریزانه بێت، دڵخۆشم به گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆردی ئه‌لبا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، داوام لێكردووه رێگه‌ی یاریكردنی باشتر بكات دڵنیام ئاستی به‌رزتر ده‌بێت.