عه‌لی عه‌زیز دوای 10 ساڵ ئاراراتی به‌ره‌و پێشمه‌رگه جێهێشت
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گواستنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌زیزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارارات بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئه‌یلوولی 2019، عه‌لی عه‌زیز له باره‌گای یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه جێگر عه‌زیزی برای له هه‌مان رۆژ په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد.
عه‌لی عه‌زیز له یانه‌ی ئاراراتی پیرمام پێگه‌یشتووه و ماوه‌ی 10 ساڵه له ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه یاری ده‌كات و 3 جاریش بۆته باشترین یاریزانی خولی نایابی كوردستان.
رۆیشتنی عه‌لی و جێگر له كاتێكدایه كه یانه‌ی ئارارات به هۆكاری قه‌یرانی دارایی به‌شداریی له خولی نایابی كوردستان نه‌كرد و یاریزانه‌كان له رۆیشتن بۆ یانه‌كان سه‌ربه‌ست كران.