ڕادان گاسانین له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا به‌ڵێنی دا گرینگییه‌كی زۆر به یاریزانی كورد بدات
رادان گاسانینی كرواتی بۆ دووه‌مجار به راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زۆرترین گرینگی به یاریزانانی كورد ده‌دات، ده‌شڵێت: چاودێرییه‌كی وردی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌م.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێكدا رادان گاسانینی كرواتی به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر ناسێندرا.
رادانان گاسانینی ته‌مه‌ن 56 ساڵ پێشتر له وه‌رزی 2012 ـ 2013 راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بووه، دوای 6 ساڵ جارێكی دیكه بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ولێر یه‌كه‌مین یانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیدا كه به ئاسووده‌یی كاری تێدا كردووه و گوتیشی: هه‌ولێر به ماڵی خۆم ده‌زانم و پلانم هه‌یه بۆ باشتركردنی یانه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه‌كان.
رادان له وه‌ڵامێكی كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه زۆر گرینگی به یاریزانه كورده‌كان ده‌دات، ده‌شڵێت: سبه‌ی له‌سه‌ر ڕای من یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌ك له‌گه‌ڵ تیپی هه‌ولێری خولی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و یاریزانانه بكه‌م كه له خولی كوردستان یاری ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌مین یاری یانه‌ی هه‌ولێر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی رادانان گاسانین له خولی نایابی عێراق رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر زاخۆ له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌بێت.
رادان گاسانین له 13 یه‌نایه‌ری 1967 له دایك بووه، له كۆتاییه‌كانی هه‌شتایه‌كان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی (ریپیكا و ئۆرینێت)ـی یوگسلافیای پێشوو كردووه، دواتر روویكرده بواری راهێنه‌رایه‌تی زۆرترین ئه‌زموونی له كه‌نه‌داوی عه‌ره‌بی تاقی كرده‌وه و راهێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی كوێت، یانه‌ی نه‌سری سعوودی و كوێتی كوێتی و ره‌فاعی به‌حرێنی و ئیتیحادی ئیماراتی، قادسیه‌ی كوێت و مه‌ریخی سوودانی كردووه و دوایینجاریش راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی عومانی بووه، به‌ڵام هه‌ولێر 9 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته یانه عومانییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رادان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به مووچه‌ی مانگانه‌ی 7 هه‌زار دۆلار په‌یوه‌ندی به هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.