یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به 3 یاری ده‌ستیپێكرد، یارییه‌كانیش له نێوكه‌شوهه‌وایه‌كی سارد به‌ڕێوه‌چوون، هه‌ولێر شكستی به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هێنا، یانه‌كانی شێروانه و ده‌ربه‌ندیخان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له دوایین خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كانیان له دژی یانه‌كانی هه‌ندرێن و زێره‌ڤانی یه‌كسان كرده‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان له دواخوله‌ك زێره‌ڤانی شۆك كرد
ده‌ربه‌ندیخانیش له دوا یارییه‌دا له دهۆك رووبه‌ڕووی زێره‌ڤانی بووه‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
زێره‌ڤانی له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا گورزی خۆی وه‌شاند و گۆڵی یه‌كه‌می له دوا ساته‌كای ئه‌م نیوه‌یه له رێگه‌ی نیاز مه‌غدیدی به‌رگریكار تۆمار كرد.
له نیوه‌ی دووه‌میشدا ده‌ربه‌ندیخان، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، شوان كه‌مال به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان كرده‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نه‌بردۆته‌وه، له كۆی 7 یاری 3 یاری دۆڕاندووه و 4 یه‌كسانبوونیشی تۆمار كردووه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، له ئێستاشدا ده‌ربه‌ند ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 15 خاڵ و له پله‌ی نۆیه‌مه‌وه بۆ خانه‌ی ده‌یه‌م دابه‌زی.
ھەرچی یانەی زێرەڤانیشە ئه‌م وه‌رزه 7 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی كردووه، 2 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و یه‌ك شكستی هه‌یه، له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی خۆی له خانه‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه.
هه‌ولێر برینه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی قووڵتر كرده‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ولێر میوانداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد و یارییه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی پایته‌خت به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات.
له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوان یارییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد و گۆڵێكی به لێدانی سزا له‌رێگه‌ی رێكان رزگار تۆمار كرد.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌میشدا دانا عوسمان به لێدانێكی راسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر هاوتا كرده‌وه، هه‌ر له‌م نیوه‌یه‌دا هۆگر حوسێن به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م هه‌ولێری له یارییه‌كه پێشخست.
دواجار هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، هه‌ولێر بووه خاوه‌نی 16 خاڵ و بۆ خانه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به هه‌ژده خاڵ مایه‌وه، به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال له دوایین 5 یاری، 4 یاری دۆڕاندووه و ته‌نیا یه‌ك خاڵی كۆكردۆته‌وه.
شێروانه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی خۆی له شكست پاراست
له دوای گه‌ڕی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان شێروانه میوانداری هه‌ندرێنی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ته‌نیا دوای 9 چركه له ده‌ستپێكی یارییه‌كه هه‌ڵمه‌ت عادل یانه‌ی شێروانه‌ی به گۆڵی یه‌كه‌م پێشخست و خێراترین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد.
دواتر فه‌رهه‌نگ ته‌ها له رێگه‌ی لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ندرێن هاوتا كرده‌وه، دواتر عامر فازڵ گۆڵكاره‌كه‌ی هه‌ندرێن بۆ یه‌كه‌مجار له یارییه‌كه یانه‌كه‌ی پێشخست و گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.
به‌ڵام هێمن رزگار له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه گۆڵێكی به نرخی بۆ شێروانه كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا كرده‌وه.
دواجار یارییه‌كه به یه‌كسان بوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات و شێروانه بووه خاوه‌نی 19 خاڵ و بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م دابه‌زی.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن 17 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌شته‌م ده‌بینرێت.