جیرارد پیكێ: مێسی هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌به‌ر خاتری بارسێلۆنا وازی له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هێناوه، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ده‌گوترێت راسته و هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت له بارسێلۆنا بڕوات.
جیرارد پیكێ له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد له ئێستادا هه‌موو بیر و هۆشی لای بارسێلۆنایه، گوتیشی: بڕیارێكی دروستم دا كه وازهێنانم له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، چونكه ده‌مه‌وێت زیاتر خۆم بۆ بارسێلۆنا یه‌كلایی بكه‌مه‌وه.
پیكێ له وه‌ڵامێكدا له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌ڵێ له گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی داهاتووه هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت یانه‌كه‌ی به‌جێبڵێت، ده‌شڵێت: ئه‌م بابه‌ته هیچ مه‌ترسی دروست ناكات، چونكه هه‌موومان له ناخ و هه‌ستی مێسی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا تێده‌گه‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا مێسی له بارسێلۆنا وه‌ك مووچه‌كه وه‌ریده‌گرێت مافی خۆیه‌تی و شایسته‌ی رێزه و به‌شێكه له مێژووی ئه‌و یانه‌یه.
جیرارد پیكێ گوتیشی: من و مێسی به‌یه‌كه‌وه له تیپی ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه له بارسێلۆنا به‌یه‌كه‌وه‌ین و هاوته‌مه‌نی یه‌كترین و حه‌زیش ده‌كه‌م تا ته‌مه‌نی 40 ساڵی به‌یه‌كه‌وه له بارسێلۆنا به‌رده‌وام بین.