زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ 9 یاریزانی له‌ده‌ستداوه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ له دژی پاریس سانجێرمان 19 یاریزنانی بانگهێشت كردووه و 9 یاریزانیشی دوورخستۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئه‌یلوولی 2019، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان بڵاو كرده‌وه.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا، ئاریۆلا و ئالتیوب
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، میلیتاو، ڤاران، ئۆدریزۆلا، مێندی و دیلا فیۆنتی
ناوه‌راستكران: كرووس، كاسێمیرۆ و خامیس رۆدریگێز
هێرشبه‌ران: هازارد، بێنزێما، به‌یل، لوكاس ڤاسكێز، جۆڤیچ، ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ.
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چه‌ندان یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز دوورخستۆته‌وه، كه پێكهاتوون له (مارسێلۆ، رامۆس، مۆدریچ، ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ، ڤاڵڤێردی، ئیبراهیم دیاز، ناچۆ و ماریانۆ).
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی پاریس سانجێرمان له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.