كریستیانۆ له دوای خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ریال مه‌درید دروست كردووه
له دوای نه‌مانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید تا دێت ژماره‌ی هانده‌ران له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، شه‌وی رابردووش دیسان ئه‌و یاریگه ریكۆردێكی ڕه‌شی له ڕووی كه‌می ئاماده‌بووان تۆمار كرد.
له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان ریال مه‌درید و رایۆ ڤایكانۆ، یاریگه‌ی بێرنابیۆ ئه‌م وه‌رزه سێیه‌م ریكۆردی خراپی له ڕووی كه‌می هانده‌ران تۆمار كرد، به‌وپێیه‌ی 55 هه‌زار و 229 هانده‌ر له یاریگه ئاماده‌بوون، به‌مه‌ش 68%ـی كورسییه‌كانی یاریگه پڕ كرابووه، له به‌رامبه‌ردا 32%ـی كوورسییهكانیش چۆل بوون.
له یاری ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ملییه 55 هه‌زار و 243 هانده‌ران ئاماده‌بوون، له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ ژماره‌ی هانده‌ران بۆ 51 هه‌زار و 636 هانده‌ر كه‌مبووه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی رابردوو رووبدات.
له 12 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ته‌نیا 7 جار ژماره‌ی هانده‌ران گه‌یشتۆته سه‌رووی 60 هه‌زار ئه‌ویش له یاری دێربی مه‌درید بوو كه به‌رزترین رێژه‌ی تۆمار كرد كه 70 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی یارییه‌كه بوون.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هانده‌ران له یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه بۆ یوڤێنتۆس، ئه‌مه‌ش زیانێكی دارایی گه‌وره‌ی له ریال مه‌درید داوه، ته‌نانه‌ت رابیته‌ی لالیگاش زه‌ره‌رمه‌ند بووه.