ئاسێنسیۆ ئه‌و 2 ئامۆژگارییه‌ی زیدان هه‌رگیز له‌بیر ناكات
ماركۆ ئاسێنسیۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری Panenka Revista كه له ریال مه‌درید فشاری له‌سه‌ره و ده‌شڵێت: ئامۆژگارییه‌كانی زینه‌دین زیدان هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌م.
ئاسێنسیۆ كه له دوایین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌میشه زێدان پێی وتووه خۆت به شتی لاوه‌كی سه‌رقاڵ مه‌كه، ده‌شڵێت: زیزۆ به‌رده‌وام بانگی ده‌كردم و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم و ده‌یگوت گوێ به قسه‌ی خه‌ڵك و میدیاكان مه‌ده و ته‌نیا بیر و هۆشت لای یارییه‌كان بێت.
ئاسێنسیۆ ئامۆژگارییه‌كی دیكه‌ی زیزۆی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت: زیدان به‌رده‌وام پێی ده‌گوتم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ت باش و به به‌زه‌یی و میهره‌بان به.
ئاسێنسیۆ گوتیشی: زۆر چێژ له‌و كاتانه ده‌بینم كه له نێو یاریگه‌ی خۆمان له چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كه‌ین، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش هانده‌ران هانمان ده‌ده‌ن، زۆر دڵخۆش ده‌بم و واهه‌ست ده‌كه‌م له ئاسماندا ده‌فڕم.
له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس، ئاسێنسیۆ گوتی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێره بێت یان بڕوات هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی یاریكردنی من نامه‌وێت، هه‌وڵی من بۆ ئه‌وه‌یه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كه‌م و رۆڵم بۆ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌م هه‌بێت.
ئاسێنسیۆ كه ئێستا درێسی ژماره 20 ده‌پۆشێت، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نایه‌وێت تا كۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌و درێسه بپۆشێت و مه‌به‌ستمه ژماره‌كه‌م بگۆڕم، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین.
ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌ی ریال مه‌درید هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌ندان گرێبه‌سته‌كه‌ی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی سه‌رجه‌میانی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئاسێنسیۆ نه‌یشارده‌وه كه پێشتر له مایۆركا هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نه‌بووه و دڵی زۆر خۆشبووه، به‌ڵام ئێستا له ریال مه‌درید فشاری له‌سه‌ره و جیاوازه له مایۆركا.
ئاسێنسیۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ریال مایۆركا پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له 2015 به نرخێكی كه‌م و به 3 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، یانه شایانه‌كه هه‌ر له هه‌مان ساڵ به شێوه‌ی خواستن به یانه‌ی ئیسپانیۆلی فرۆشت و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2016 گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید، له‌وه‌ته‌ی گوڕاوه‌ته‌وه 95 یاری كردووه، 21 گۆڵ و 13 ئاسیستی هه‌یه.