زێدان و پێرێز له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 2 یاریزانه رێككه‌وتن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆك و زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر له گواستنه‌وه‌ی زستانه گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و دوو یاریزانیان بۆ گواستنه‌وه ده‌ستنیشان كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاشكرای كردووه كه دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر كله‌ب بروج، زێدان و پێرێز به خێرایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و بڕیاریانداوه گۆرانكاری له هێڵی ناوه‌راستی تیپه‌كه بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید كریستیان ئێریكسنی دانیماركی و ڤان دی بیكی یاریزانی یانه‌ی ئایاكسی كردۆته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئێریكسنی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی دانیماركی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆتێنهام كۆتایی دێت و بڕیاریداوه نوێینه‌كاته‌وه.