به‌ فه‌رمی، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس دوو یاریزانیان ئاڵوگۆڕ كرد

یوڤێنتۆس ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌

یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا به‌ فه‌رمی ناوه‌رۆكی مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵوگۆركردنی یاریزانانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، 25 جه‌نیوه‌ری 2020، یانه‌ی یوڤێنتۆس گواستنه‌وه‌ی ئالیخاندرۆ ماركێزی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی له‌ تیپی دووه‌می بارسێلۆنا راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر 8 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئالیخاندرۆ ماركێز بووه‌ كه‌ به‌ ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی ڤێنزویلایه‌ و له‌ كۆی 22 یاری له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی بارسێلۆنا 19 گۆڵی كردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستبه‌رداری ماتیۆس پێرێرا دا سیلڤای ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی به‌رازیلی بوو كه‌ له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یوڤی له‌ كۆی 22 یاری، 5 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه‌.

ئالیخاندرۆ ماركێز یاریزانی لاوی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی یوڤی. 25 جه‌نیوه‌ری 2020
ئالیخاندرۆ ماركێز یاریزانی لاوی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی یوڤی. 25 جه‌نیوه‌ری 2020
ماتیۆس پێرێرا دا سیلڤای ناوه‌راستكاری تیپی دووه‌می پێشووی یوڤێنتۆس و ئێستای یانه‌ی بارسێلۆنا
ماتیۆس پێرێرا دا سیلڤای ناوه‌راستكاری تیپی دووه‌می پێشووی یوڤێنتۆس و ئێستای یانه‌ی بارسێلۆنا