شكسته قورسه‌كه‌ی ریال مه‌درید به خراپ به‌سه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید شكایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانان له ئه‌مریكا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی ریال مه‌دریدی هاوشاری تۆمار كرد، راسته‌وخۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به زیان به‌سه‌ر ئاتڵێتیكۆ شكایه‌وه.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، راسته‌وخۆ دوای شكسته گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كاتێك یارییه‌كه‌یان به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ دۆڕاند، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید له بڕیاری فرۆشتنی خامیس رۆدریگێز به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید په‌شیمان بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، هێشتا خامیس رۆدریگێز له نێو لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌دریده، به‌ڵام پێرێز ئاماده نییه ئه‌م یاریزانه به ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ركابه‌ری بفرۆشێت و ده‌یه‌وێت بیداته یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه، كه پێرێز ئاماده‌كاری بۆ گرێبه‌ستێكی گه‌وره ده‌كات، له‌م پێناوه‌یشدا له 3 رۆژی رابردووه 3 یاریزانی فرۆشتووه، دانی سیبایۆس به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته ئارسێناڵ، بۆرخا مایۆرال په‌یوه‌ندی به لیڤانتی كردووه، خیسۆس ڤاییخۆ چووه‌ته ریزه‌كانی یانه‌ی ولڤرهامپتنی ئینگلیزی.
رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌درید بۆ 2 رۆژی رابردوو گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبایه كه ئێستا هانده‌ران ره‌خنه‌ی توند له هێڵی ناوه‌راستی ریال مه‌درید ده‌گرن.