پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی ئه‌م یارییانه گۆڕانكاری گه‌وره له ریزبه‌ندی خولی نایاب بكات
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه به ئه‌نجامدانی 4 یاری گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی ئێواره به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاری لوتكه میوانداریی دهۆك ده‌كات، ده‌ربه‌ندیخانیش و شێروانه‌ش له دێربی گه‌رمیان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌كانی برایه‌تی و گازی باكوور له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاكرێ سه‌ردانی بادینانی كردووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ دهۆك
له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام میوانداریی دهۆك ده‌كات، له‌م یارییه‌دا هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات به بردنه‌وه برینه‌كانی شكستی هه‌فته‌ی رابردوویان سارێژ بكه‌ن.
ئه‌م یارییه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، چونكه بابۆ ده‌یه‌وێت له‌م یارییه تۆڵه‌ی شكسته قورسه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له دهۆكی میوانی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی یه‌كه‌مین شكستی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ده‌ستی دهۆكییه‌كان بوو كاتێك به ئه‌نجامێكی گه‌وره و مێژوویی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك پێشمه‌رگه یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به 29 خاڵ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا دهۆك 52 رۆژه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م وه‌رزه دهۆك تاكه یانه‌یه كه‌مترین شكستی هه‌یه و به 23 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت..
شێروانه ـ ده‌ربه‌ندیخان
له یارییه‌كی پڕجه‌ماوه‌ری و لوتكه‌دا، دێربی گه‌رمیان له نێوان شێروانه و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه ده‌چێت، شێروانه دوای شكسته قورسه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز بۆ ئه‌م یارییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی، كه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌لیده محه‌مه‌د به راهێنه‌ری یانه‌كه 96 رۆژه یانه كه‌لارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی خۆی هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی كه‌لارییان كردووه، به‌وپێیه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا.
ده‌ربه‌ندیخان 24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی ئه‌م یارییه گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری وڵاتی غانای راگه‌یاند كه هه‌ردووكیان ناوه‌راستكارن و رۆڵی هێرشبه‌ریش ده‌بینن.
شێروانه ئه‌م وه‌رزه به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان به 19 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م ده‌بینرێت.
برایه‌تی ـ گازی باكوور
برایه‌تی به‌هۆی سزادرانی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه میوانداریی گازی باكوور ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه‌ش ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان له ناوه‌راستی خوله‌كه راهێنه‌ره‌كانیان گۆڕیوه.
ئه‌م یارییه بۆ برایه‌تی یاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌بێت به‌وپێیه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌م گازی باكوور 3 خاڵی له برایه‌تی وه‌رگرت و به شكسته‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختیان كردنه‌وه.
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت له كۆی 15 یاری ته‌نیا 2 یاری بردۆته‌وه، 7 یاریشی دۆڕاندووه و به 12 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.
له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.
ئاكرێ ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
له یارییه‌كی دیكه‌دا ئاكرێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه به‌خراپترین دۆخدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئاكرێ هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش له 8 یاری رابردوو ته‌نیا 2 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و 75 رۆژه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه.
عه‌لی هیلالی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاكرێ ده‌یه‌وێت سوود له خراپی دۆخی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ربگرێت و له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆڵه‌ی شكسته قورسه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له پێشمه‌رگه بكاته‌وه كاتێك له سلێمانی نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.