به ڤیدیۆ.. ئالێگری به‌بێ كریستیانۆ نه‌یتوانی تاكه خاڵێك به‌ده‌ستبێنێت
یانه‌ی یوڤێنتۆس نه‌یتوانی ئه‌م تاكه خاڵه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی سپاڵ دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 نیسانی 2019، له گه‌ڕی 32ـه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی سپاڵ میوانداریی یوڤێنتۆسی كرد.
له‌و یارییه‌دا ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی به‌بێ كریستیانۆ و به پێكهاته‌یه‌كی نیمچه یه‌ده‌گ یاری كرد، له خوله‌كی 30ـی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له رێگه‌ی مۆیس كین به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، یانه‌ی سپاڵ له رێگه‌ی كیڤین بۆنیفازی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 74 سێرخیۆ فلۆكاری گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی سپاڵ تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی هه‌نگاوێك له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خولی پله‌دووی ئیتاڵیا دوورخسته‌وه و پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی یوڤێنتۆسیشی بۆ گه‌ڕی داهاتوو دواخست.
یوڤێنتۆس له‌م وه‌رزه تووشی دووه‌مین شكست بوو، به 84 خاڵ له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی مایه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ر یه‌ك خاڵ به‌ده‌ستبێنێت به فه‌رمی ده‌بێته پاڵه‌وانی سێریا ئه‌ی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سپاڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 35 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی سێزده‌یه‌م سه‌ركه‌وت.