خانمە پۆلیسێک ژیانی کەسێک رزگار دەکات
K24 – ههولێر:
خانمە پۆلیسێک لە بەڕازیل، ئەگەرچی لە کاتی دەوامی فەرمیی نییە، بەڵام ژیانی کەسێک لە مردن رزگار دەکات.
کەسەکە لە رێستۆرانتێک دانیشتووە و لەپڕ لە لایەن چەند کەسێک هێرش دەکرێتەوە سەری و هەوڵی کوشتنی دەدرێت، بەڵام خانمە پۆلیسەکە تەقە لە هێرشبەران دەکات و برینداری دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەڕازیل، ستایشی بوێریی ئەو خانمە دەکەن و بە پاڵەوان ناوی دەبەن.
The Daily Mail