رۆژنامەنووسێکی عێراقی بۆ باڵۆن دۆر دەنگی بە ڤان دایک داوە

دەنگی چوارەمی بە مێسی داوە

رۆژنامەنووسێکی عێراقی وەکو نوێنەری میدیاکارانی عێراقی مافی دەنگدانی بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر هەبووە و دەنگەکەی بە ڤان دایک داوە.

بەگوێرەی لیستی دەنگەکانی باڵۆن دۆری 2019 کە ئەمڕۆ گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ بڵاویکردووەتەوە، سامی ئیمامی رۆژنامەنووسی عێراقی وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی دەنگدانی باڵۆن دۆری 2019ی کردووە، دەنگی یەکەمی ئەو رۆژنامەنووسە عێراقییە بۆ ڤیرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپوول بووە، دەنگی دووەمی بۆ سادیۆ مانێ و دەنگی سێیەمیشی بۆ محەمەد سەڵاح بووە.

ئەو رۆژنامەنووسە عێراقییە دەنگی چوارەمی بە لیۆنێل مێسی داوە و دەنگی پێنجەمیشی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوە، کە بەگوێرەی یاساکانی خەڵاتەکە هەر رۆژنامەنووسێکی رێگاپێدراو مافی هەیە پێنج دەنگ بە پێنج یاریزانی جیاواز بدات.

لیۆنێل مێسی بەگوێرەی دەنگی ئەو 176 رۆژنامەنووسەی دەنگیان بۆ باڵۆن دۆری 2019 داوە، 686 خاڵی بەدەستهێناوە و بە جیاوازیی تەنیا حەوت خاڵ بەپێش ڤان دایک کەوتووە.

ئەنجامی دەنگی سامی ئیمام، رۆژنامەنووسی عێراقی بۆ باڵۆن دۆری 2019
ئەنجامی دەنگی سامی ئیمام، رۆژنامەنووسی عێراقی بۆ باڵۆن دۆری 2019