ڤاڵڤێردی راشكاوانه ده‌ڵێت له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی تۆقیوم
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له لالیگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یانه‌یه‌ی ئه‌وان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له ڕووی هێرشبه‌ره‌وه زۆر به‌هێزن و هێرشه ههڵگراوهكانیشیان تۆقێنه‌رن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 15 دێسێمبه‌ری 2018، له پرێس كۆنفرانسێك ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤانتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد تا مێسی له نێو یاریگه بێت ده‌بێت له لای راست یاری بكات، چونكه لای راست ته‌نیا بۆ مێسییه، بۆیه دێمبلی ده‌بێت بچێته لای چه‌پ.
ڤاڵڤێردی هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م كۆنگره رۆژانامهوانهكانی دیكه له باره‌ی دێمبلی پرسیاری لێكرا و گوتی: پێویسته له‌م یارییه هاوكاری دێمبلی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی دیكه به‌هێزه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: بۆسكێتس و راكیتیچ دوو گرینترین یاریزانی یانهكهمانن و زۆر پێویستیمان پێیانه.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤانتی ده‌بێته وانه‌یه‌ك بۆ یارییه‌كانی داهاتوومان له لالیگا و جامی شای ئیسپانیاش، ده‌شزانم ئه‌م یارییه بۆ ئێمه قورس ده‌بێت، به‌تایبه‌تی لیڤانتی له هێرشی پێچه‌وانه‌وه زۆر مه‌ترسیدارن، وه‌رزی رابردوو له‌م یاریگه‌یه تووشی كێشه‌یان كردینه‌وه.
ڤاڵڤێردی دڵخۆشی خۆی پیشاندا كه له‌و چه‌ند یارییه‌ی رابردوو هیچ گۆڵێكیان لێ نه‌كراوه، ده‌شڵێت: پێویسته هه‌موو یاریزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وامی به‌م ئاسته باشه بده‌یت.
راهێنه‌ری بارسا گوتیشی: له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ئۆمتیتی هه‌واڵی خۆی به‌ڕێوه‌یه، هیوادارم ئه‌نجامی كۆتایی پشكنینه‌كان دڵخۆشكه‌ر بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئۆمتیتی زوو بگه‌ڕێته‌وه ئێمه ده‌توانین به چوار به‌رگریكاری ناوه‌راست ئه‌م وه‌رزه ته‌واو بكه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه زۆر سوودبه‌خش ده‌بێت، به‌ڵام جارێ هیچ شتێك دیار نییه و ده‌بێـت چاوه‌ڕێ بكه‌ین.
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگا، بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له شاری ڤالێنسیا له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی لیڤانتی، دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، لیڤانتی یارییه‌كه‌ی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 4 گۆڵ برده‌وه.