به ڤیدیۆ، یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان ئارجێنتین و چیللی كۆتایی هات
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی چیللی و ئارجێنتینا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌و یارییه‌دا سكاڵۆنی راهێنه‌ری تانگۆ پشووی به به‌شێك له ئه‌ستێره‌كان دا و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كیش یاری به پاوڵۆ دیبالا كرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا و له لۆس ئانجڵس چیللی و ئارجێنتینا به‌یه‌ك گه‌یشتن، له‌و یارییه‌دا سكاڵۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا هه‌ریه‌ك له لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و دی ماریا بانگهێشت نه‌كرابوون، به‌ڵام له هێڵی پێشه‌وه‌ی پشتی به تواناكانی دیبالا و لاوتارۆ مارتینێز به‌ستبوو.
سكاڵۆنی بۆ ئه‌م یارییه چه‌ندان یاریزانی لاوی تاقی كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 قه‌ته‌ر.
ئارجێنتینا سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له دووه‌مین یاری دۆستانه‌دا له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ده‌بێته‌وه.