ئەو 5 ئەستێرەیەی پێویستە ڕووبكه‌نه‌ پرێمەرلیگ

له‌ پرێمه‌رلیگ ململانێیه‌كی گه‌رم و قورس، پاره‌یه‌كی زۆر و راهێنه‌ری گه‌وره‌ی تێدایه‌

لە ئێستا دا خولی نایابی ئینگلیزی، یەکێکە لە دیارترین شانۆکانی جیھان بۆ ئەوەی یاریزانەکان تیایدا دەربکەون، بە تایبەت بۆ یاریزانە گەورەکانی ئەورووپا، ئەویش بەھۆی بەھێزی ئەو کێبڕکێیەی یانەکان لەم خولەدا دەیکەین و، ئەو گرینگیدانەی گەورەی راگەیاندنی ئەو وڵاتە بە پرێمەرلیگی دەدات، جیا لە ھەموو خولەکانی دیکەی ئەم خوله‌ پارەیەکی زۆر به‌ یاریزانه‌كان ده‌دات، لەگەڵ بوونی کۆمەڵە ئەستێرەیەک لە خولەکە و، بوونی چەند راھێنەرێکی گەورەی جیھانی لە گۆڕەپانەکە له‌وانه‌ (گواردیۆلا، كڵۆپ، پۆچیتینیۆ، مۆرینهۆ و ماوریسیۆ ساری) ھۆکارن بۆ ئەوەی ئەم 5 ئەستێرەیە ڕووبکەنە خولی ئینگلیزی.

١- نێیمار، ساڵی ٢٠١٧، لە بارسێلۆناوە ڕوویکردە پاریس سانجێرمان، بڕی گرێبەستەکەی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ بوو، بەمەش بووە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، لەگەڵ یانە نوێیەکەی خولی فرەنسی و جامی ئەو وڵاتەی بردەوە، لە کۆی ٢٠ یاریی دا توانی ١٩ گۆڵ تۆمار بکات و ١٣ گۆڵیشی بۆ هاوڕییه‌كانی درووستکرووە، خاوەن خێرایەکەی بێ وێنەیە و بە بڕینە جوانەکانی یاریگا دەھەژێنێ, سەرەڕای زەحمەتی دەستبەرادار نەبوونی لە لایەن پاریسیەکانەوە, بەڵام پێویستە یاریی کردن لە پرێمەرلیگ تاقی بکاتەوە.

٢- تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەراستکارەکەی ئیسپانیا, لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١٣, لە بلاوگراناوە پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە کردووە ئاستی زۆر پێشکەوتووە, لە وەرزی ڕابردوو لە یانە باڤاریەکە, ١٩ یاریی ئەنجام داوە خاوەنی دوو گۆڵە, خابە پاسی درووست و جولەی وردە لە نێو یاریگا دا ناسراوە, جگە لە مانەش توانای پچارندنی تۆپیشی ھەیە, نزیکترین وێستگەی یاریی کردنی لە داھاتوودا مانچێستەر یونایتدە, بەتایبەت ئەگەر زێنەدین زێدانی فرەنسی, ئەرکی شەیتانە سوورەکان وەربگرێت.

٣- مارکۆ ڤێراتی، لە ساڵی ٢٠١٢، بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە پیسکاراوە ڕوویکردە یانەکەی پایتەختی پاریس, لەو ماوەیەشدا ٥ ناسناوی خولی فرەنسی بردۆتەوە, کوڕە ٢٥ ساڵیەکە ناوەراستکارێکی سەرەکی پاریس سانجێرمانە, توانایەکی زۆری ھیە لە بنیات نانی ھێرشیەکان, لە ئەگەری ئارەزوو کردنی زۆربەی یانە ئینگلیزیەکان بۆ ڤێراتی, رەنگە قۆناخی داھاتووی لەم خولەدابێ.

٤- ئانتوان گریزمانی فرەنسی، یەکێک لە دیارتین یاریزانەکانی ھاوینی ٢٠١٨ یە, بارسا ئارەزووی زۆری ھەبوو بۆ پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە, پاڵەوانەکەی مۆندیال وەرزی ڕابردوو لە ٣٢ یاریی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید دا بەشداریکردووە, توانی ١٩ گۆڵ تۆمار بکات, وە ٨ گۆڵی بۆ ھاورێکانی درووستکردووە, بە دڵنیایەوە زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ لە داھاتوودا بۆ ندی پێشکەش دەکەن.

٥- مێرالیم بیانیچ، ناوه‌راستكاره‌ یۆڤێنتۆس, ساڵی ٢٠١٦, لە رۆماوە بە بڕی ٢٨ ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە خانمەپیرەکەوە کرد, دوو جار بۆتە پاڵەوانی ئیتاڵیا, دوو ساڵیش گەشتۆتە یاریی کۆتای چامپیۆنزلیگ, کوڕە بۆسنایەکە, توانایەکی باشی لە درووستکردنی یاریی و گۆڵ کردن ھەیە لە لێدانە راستەوخۆکان, وە نزیکە لە یاریی کردن لە خولە بەھێزەکەی ئەورووپا.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم