گۆڵێكی مێسی به‌ جوانترینی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا

به‌ ڤیدیۆ.. مێسی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌

له‌ نێو 10 جوانترین گۆڵی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ گۆڵه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له دژی لیڤه‌رپوول له‌‌ هی هه‌مووان به‌ جوانتر ده‌ستنیشان كرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 9 ئۆگه‌ستی 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئه‌و گۆڵه‌ی وه‌رزی رابردووی لیۆنێل مێسی له‌ دژی لیڤه‌رپوول كه‌ لێدانی راسته‌وخۆ تۆماری كرد به‌ جوانترین گۆڵی وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا.

له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو مێسی به‌ لێدانێكی راسته‌وخۆ له‌ دووره‌وه‌ تۆڕی ئالیسۆن بێكه‌ری گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوولی هه‌ژاند، له‌و یارییه‌دا مێسی دوو گۆڵی كرد و ئاسیستێكی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یان به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌.

مێسی توانای له‌سه‌ر جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ، كێبڕكێی هه‌ریه‌ك له‌ كریستیانۆ و راكیتیچ و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ بكات و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ گره‌وه‌كه‌ی له‌ هه‌مووان برده‌وه‌.