ڤینگه‌ر: به‌هۆی مێسی به‌درێژایی ته‌مه‌نم په‌شیمانم
ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز ئه‌و ساته مێژوییه له‌بیر ناكات كه نه‌یتوانی تێیدا سه‌ركه‌وتووبێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسیم بۆ ره‌خساو و نه‌متوانی بیگوازمه‌وه، بۆیه به‌درێژایی ژیانم په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زم.
ئارسن ڤینگه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردنی له شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان له كه‌ناڵی بێ ئێن سپۆرتی قه‌ته‌ری، ئاشكرای كرد كاتێك مێسی له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا یاری ده‌كرد ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی مێسی بۆ ره‌خسا، به‌ڵام له‌ده‌ستی دا.
له‌مباره‌یه‌وه ڤینگه‌ر ده‌ڵێت: زۆر سات هه‌یه مرۆڤ تێیدا هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كات، بۆ نموونه له 2003 ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌مان زیاد كرابا له گواستنه‌وه‌ی مێسی سه‌ركه‌وتوو ده‌بووین، به‌ڵام نه‌مانكرد و شكستمان هێنا، چونكه ئێمه كاتێك فابریگاسمان گواسته‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسیش ده‌ستمان به گفتووگۆ كرد، ئه‌وكات ئاستی ئێمه هاوئاستی بارسێلۆنا بوو، ده‌مانتوانی تیپێكی لاوانی به‌هێز بۆ داهاتوو بنیات بنێین.
ڤینگه‌ر گوتیشی: ده‌مانتوانی تیپێكی به‌هێز به بوونی مێسی، فاریگاس و جیرارد پیكێ دروست بكه‌ین، ئه‌وكات فاربگاس و پیكێ به‌ره‌و ئینگلاند هاتن، به‌ڵام مێسی له ئیسپانیا مایه‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی مێسیمان هه‌بو،