بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت تۆخێل بكاته شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، بارسێلۆنا پلانی بۆ دوای دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی داڕشتووه و راهێنه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه وه‌ربگرێت.
پێگه‌ی Le10 SPORTـی فره‌نسا نووسیویه‌تی: تۆخێل بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌ربژێری یه‌كه‌مه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه پاریس سانجێرمان به راهێنه‌رایه‌تی تۆخێل له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌بێ نێیمار، مباپێ و كاڤانی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ریال مه‌درید هێنا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ئه‌م وه‌رزه دوایین ده‌رفه‌ته بۆ ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، ته‌نانه‌ت دوورنییه له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامه خراپه‌كان ڤاڵڤێردی ئه‌م وه‌رزه‌ش ته‌واو نه‌كات و له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی له چامپیۆنزلیگ و لالیگا به سه‌ره‌تایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك خراپ ده‌ستی پێكردووه.