به ڤيديۆ.. دوای رۆیشتنی له ریال مه‌درید بووه ملیۆنه‌ر
تۆماس گراڤسن، به‌رگریكاری دانیماركی، یه‌كێك له توند‌وتیژترین یاریزانه‌كانی جیهان بوو، ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یاری كرد و ساڵی دواتر یانه‌كه‌ی جێهێشت و پاشان له‌گه‌ڵ ماڵئاواییكردنی له یاریكردن بووه خاوه‌نی زۆرترین داهات و پاره له جیهان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تۆپی پێ ئه‌م پاره‌یه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وت، به‌ڵكو به یاری پۆكه‌ر.
تۆماس گراڤسن له ڕووی وه‌رزش و گرێبهستهكانییهوه سامانێكی وای ده‌ستنه‌كه‌وت كه به‌هۆیه‌وه بێته ملیۆنه‌ر، یاریزانێكی شه‌ڕانگێز بوو له ڕووی ریكلامیشهوه گرینگی پێنه‌ده‌درا، چونكه ئاستی یاریكردنی زۆر باش نه‌بوو.
گراڤسن دوای ئه‌وه‌ی وازی له تۆپی پێ هێنا، ده‌ستی به یاری (پۆكه‌ر) كرد و زۆرترین پاره‌ی برده‌وه و بووه ملیۆنه‌ر و ئێستا خاوهین 102 ملیۆن پاوه‌نده.
تۆماس گراڤسن له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2005 له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزییه‌وه به به‌های 3 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، دوای یه‌ك وه‌رزه راسته‌وخۆ بۆ یانه‌ی سێلتیك گواسترایه‌وه و دوایینجار هه‌ر له‌م یانه‌یه له هاوینی 2008 وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند.
گراڤسن تا له ریال مه‌درید بوو زۆرترین شه‌ڕی له كاتی مه‌شقه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رۆبینهۆ، جارێكیش زۆر به‌توندی ئازاری رۆناڵدۆی دیارده‌ی دا.
گراڤسن پێشتریش كاتێك له ئێڤه‌رتۆن بوو په‌لاماری واین روونی دا و زۆرجاریش به ده‌مانچه‌ی یارییه ئاگرینه‌كان ده‌هاته مه‌شق و یاریزانه‌كانی ده‌ترساند.
گراڤسن ئێستا له شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی شایانه ده‌ژیت و دراوسێی ئاندرێ ئاگاسی ئه‌فسانه‌ی تێنس و نیكۆلاس كه‌یچ ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مریكایه.