"مۆرینهۆ ده‌ست به‌كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ده‌كاته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ر اگه‌یاندنی بریتانیا، مۆرینهۆ بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه خولی پورتوگالی و ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی بێنفیكا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 جه‌نیوه‌ری 2019، تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتس له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ دوای ئه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد دوورخرایه‌وه ئێستا بۆته ئامانجی یانه‌ی بێنفیكا.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه دوێنێ بێنفیكا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان راسته‌وخۆ (رۆی ڤیتۆریا)ـی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه و ئێستا یانه‌كه بێ راهێنه‌ره.
خۆزێ مۆرینهۆی ته‌مه‌ن 55 ساڵ، پێشتر له نێوان ساڵانی 2000 تا 2004 راهێنه‌ری یانه‌كانی بێنفیكا و پۆرتۆی پورتوگالی بووه، جیا له‌وه‌ش ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی، ئینته‌ر میلان و ریال مه‌درید تاقی كردۆته‌وه، نازناوی یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ستهێناوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی (ریكۆرد)ـی پورتوگالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مۆرینهۆ بۆ وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی بێنفیكا به‌ربژێری یه‌كه‌مه و یانه پورتوگالییه‌كه رازیبووه مووچه‌ی مانگانه‌ی 15 ملیۆن پاوه‌ند بۆ هه‌ر وه‌رزێك بداته خۆزێ مۆرینهۆ.