"بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی دۆزییه‌وه"
گایاردۆ نزیکترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.
دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا، دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و چەندین راهێنەریش بۆ شوێن گرەوەی ناو دەبرێن و یەکێک لەو راهێنەرانەش، مارسێلۆ گایاردۆی ئارجێنتینی راهێنەری یانەی ریڤەرپلەیت.
کلاودیۆ یۆرگی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تانگۆ بڵاویکردۆتەوە کە بلاوگرانا چەندینجار پەیوەندی بە راهێنەرەکەی ریڤەرپلەیت کردووە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، بۆیە مانگی داهاتوو بە فەرمی وەکو راهێنەری بارسا دەست نیشان دەکرێت.
گایاردۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بووه و له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2014ـه‌وه راهێنه‌ری ریڤه‌رپله‌یت و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئۆروگوایی خولی نێوخۆیی بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ریڤه‌رپله‌یت نازناوی كۆپا سوودا ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێناوه و نازناوێكی جامی لیپه‌رتادۆریسی بردۆته‌وه.