مێسی شوێنگره‌وه‌ی خۆی بۆ بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی داوای له نێیمار كردووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به نێیمار كردووه و داوای لێكردووه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه.
مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ داوای له نێیمار 27 ساڵان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی داهاتوو نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا پاشان خۆی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئاماده بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو مێسی به نێیماری هاوڕێی راگه‌یاندووه كه دوای دوو ساڵی دیكه له‌وانه بارسێلۆنا جێبهێڵێت و ده‌توانێت ببێته جێنشینی ئه‌و و ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵه‌كان بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا گفتووگۆ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له كۆتایی ئه‌م هاوینه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نێیمار دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یاوه‌ری لیۆنێل مێسی ده‌كات و له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاماده ده‌بێت، له كاتێكدا نێیمار بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر نه‌كراوه.