"شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان كریستیانۆ و ساری ده‌ستیپێكرد"
ماورسیۆ ساری له یه‌كه‌مین یاری وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یوڤێنتۆس به‌ره‌نگاری توڕه‌یی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له گێمی دووه‌م به‌رامبه‌ر تۆتێنهام گۆڕانكاری پێكرا له ساری توڕه بووه و دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش هیچ قسه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نه‌كردووه.
ساری له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا پلانی خۆی بۆ كریستیانۆ ئاشكرا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت وابكه‌ین كریستیانۆ به كه‌مترین ماندووبوون زۆرترین گۆڵ بكات، بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی له نێو یاریگه كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و له چه‌ندلاوه كار بۆ كریستیانۆ ده‌كه‌ین و پاڵپشتی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و گۆڵكارێكی لێھاتووه.
ساری له یه‌كه‌مین یاری وه‌ك راهێنه‌ری یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له یارییه‌كی دۆستانه تووشی شكست بوو، كاتێك یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ دۆڕاند، گۆڵه‌كانی یوڤی هیگواین و كریستیانۆ تۆماریان كرد.
كریستینانۆ له یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 60 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه، هاری كه‌ین له خوله‌كه‌كانی كۆتایی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له دژی یوڤی كرد.
كریستیانۆ له یارییه‌كه‌دا توانی به درێسی مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس گۆڵ له تۆتێنهام بكات.