به ڤیدیۆ.. پۆگبا یه‌كه‌مجاره ئه‌م كاره له مێژووی وه‌رزشی خۆیدا بكات
له گه‌ڕی 26ـه‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد به راهێنه‌رایه‌تی سۆڵشایه‌ر له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر فوولهام تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
مانچێسته‌ر یونایتد بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی فوولهام گه‌شتی له‌نده‌نی كرد و له یاریگه‌ی كراڤین كۆتهچ به‌ره‌نگاری فوولهام بووه‌وه كه راهێنه‌ره‌كه‌ی كڵاودیۆی رانیێری ئیتاڵییه.
له خوله‌كی 14 پۆڵ پۆگبا شریتی گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتدی بڕی و شه‌یتانه سووره‌كانی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له ئانتۆنی مارسال گۆڵی دووه‌م بۆ مان یونایتد زیاد كرد و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی سۆڵشایه‌ر كۆتایی هات.
له خوله‌كی 65ـی گێمی دووه‌م، پۆڵ پۆگبا له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می مانچێسته‌ر یونایتدی كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ پۆڵ پۆگبا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سۆڵشایه‌ر له 9 یاری، 8 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
ـ پۆگبا یه‌كه‌مجاره له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا له وه‌رزێکی پرێمه‌رلیگدا زیاتر له 10 گۆڵ ده‌كات.
ـ ئانتۆنی مارسیال له پرێمه‌رلیگ بەشداری 50 گۆڵی كردووە (17 گۆڵ و 33 ئاسیست).
ـ سۆڵشایه‌ر له‌وه‌ته‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرتووه ئاماره‌كانی له سه‌رجه‌م یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ باشتره (8 بردنه‌وه، 23 گۆڵ) و (كه‌مترین گۆڵی لێكراوه 6 گۆڵ).