دوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر بایكۆتی مه‌شقه‌كانیان كردووه
یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی مه‌شقه‌كانی له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام دوو یاریزانی یانه‌كه بایكۆتی مه‌شقه‌كانیان كردووه و به‌شێكی دیكه‌ش له یاریزانه كورده‌كان دوایین واده‌یان خستۆته به‌رده‌م ئیداره‌ی یانه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌شێك له یاریزانه كورده‌كان له پێناو وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانیان به بایكۆتكردن له مه‌شقه‌كان فشاریان بۆ سه‌ر یانه‌كه دروست كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر زۆرینه‌ی یاریزانه كورده‌كانی رازیكردووه كه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كان بكه‌نه‌وه و به‌ڵێنی پێداون پاره‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بداتێ، ته‌نیا دوو یاریزان نه‌بێت كه ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه راهێنانه‌كان.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه هه‌ریه‌ك له بارزان شێرزاد و دلێر حاته‌م بایكۆتی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌یان كردووه ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه تا به ته‌واوه‌تی پاره‌ی گرێبه‌ستی وه‌رزی رابردوویان وه‌رنه‌گرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه بارزان شێرزاد له دوای سه‌رهه‌نگ موحسین و دیار ره‌حمان زۆرترین پاره‌ی لای ئیداره‌ی یانه‌كه‌یه كه به 22 ده‌فته‌ر دۆلار خه‌ملێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كردووه عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له‌چه‌ند رۆژی رابردوو 60 ملیۆن دیناری به‌سه‌ر یاریزانه‌كان دابه‌ش كردووه و رازیكردوون ده‌ست به مه‌شقه‌كانیان بكه‌نه‌وه، له نێو یاریزانه كورده‌كان ته‌نیا نیاز محه‌مه‌د كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی وه‌رگرتووه به ته‌واوه‌تی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی وه‌رگرتووه، یاریزانه كورده‌كانی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو هاوشێوه‌ی نیاز به‌شه پاره‌كه‌ی دیكه‌ش له ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به ته‌واوه‌تی وه‌ربگرن ئه‌گه‌رنا كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
له نێو سه‌رجه‌م یاریزانه كورده‌كان بارزان شێرزاد زیاتر له هه‌مووان پێداگیری له‌سه‌ر مافه‌كانی ده‌كاته‌وه و ڕه‌تی كردۆته‌وه تا 10 ملیۆن دیناری وه‌رزی رابردووی به ته‌واوه‌تی نه‌ده‌نێ ده‌ست به مه‌شقه‌كان نا‌كاته‌وه و وه‌ك به كوردستان24ـیان راگه‌یاندووه ئه‌و یاریزانه متمانه‌ی به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی نه‌ماوه چونكه پێشتریش چه‌ندانجار به‌ڵێنه‌كانیان شكاندووه.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگری 4 نازناوی خولی نایابی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌كره‌م سه‌لمان 3 رۆژه راهێنانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و هه‌ندێك رۆژ دووجار له به‌یانیان و ئێواران مه‌شق ده‌كه‌ن، تا ئێستاش بۆ وه‌رزی نوێ 3 یاریزانیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گواستۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندان یاریزانی پیشه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بگوازنه‌وه.