"براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا ده‌بێت"
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا نزیكترین به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه به‌پێی ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان بێت كه ده‌نگدانه‌كه‌ی له 9ـی ئه‌م مانگه‌وه داخراوه لیۆنێل مێسی نزیكترینه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌رچه‌نده مێسی ئه‌مساڵ هیچ نازناوێكی گه‌وره‌ی نه‌بردۆته‌وه، به‌ڵام ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان توانیویه‌تی له 52 یاری 44 گۆڵ و 17 ئاسیست بكات.
مۆندۆ نووسیویه‌تی هه‌رچه‌نده نێیمار به‌ربژێر نییه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ڵام بڕیاریداوه بۆ پیرۆزباییكردن له مێسی له مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌بێت.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بداته باشترینه‌كانی 2019، بۆ باشترین یاریزانی جیهان هه‌ریه‌كه له ڤاندایك، لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ركابه‌ری ده‌كه‌ن.